یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
تكایه‌ بازار گران مه‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2010 : 09:46:57
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:

رۆژی 4/8/2010 لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌قافی ده‌وروبه‌ر له‌ هۆڵی مزگه‌وتی صواف له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ر فراوانیان ساز كرد به‌ سه‌ر په‌رشتی [شێخ نیاز راغب دێگه‌یی] به‌ر پرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، له‌گه‌ڵ پێش نوێژ و وتار خوێنانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ، به‌ مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن و پێشوازی كردن له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی وشیار كردنه‌وه‌ له‌ وتاره‌كانی هه‌ینی ئه‌نجام بدرێت له‌لایه‌ن زانایانی ئاینی سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی دیارده‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی گرانی بازاڕ له‌ مانگی ره‌مه‌زان و رێزگرتنی هه‌ست و شعوری رۆژووانان و مانگی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م دانیشتوانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ تێكڕای ئاینزاو بیرو باوه‌ره‌كان .

هه‌روه‌ها داوا له‌ده‌زگاكانی ئاسایش وپۆلیس كرا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ركی هه‌میشه‌یی و رۆڵی به‌رده‌وامیان له‌ دابین كردنی ئاسایشی هه‌ولێر، گرنگی زیاتر به‌ باری ئاسایش و هێمنی بدرێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كان له‌ مزگه‌وت وشوێنه‌ ئاینی یه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز .

هه‌روه‌ك داواش له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرا گرنگی یه‌كی تایبه‌ت بده‌ن به‌ رێزو به‌هاو حورمه‌تی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ له‌ كۆتایشدا سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێنمایی وپێشنیارانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان ده‌ركراون
بۆ مانگی ره‌مه‌زان ئاڕاسته‌ی ئاماده‌ بوان كران وداوای جێ به‌جێ كردنیان كرا .