یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مافی چارەنووس هەقێكی شەرعی گەلی كوردە
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2010 : 13:46:36
قه‌باره‌ی فۆنت
بەناوی خوای گەورە‌و میهرەبان

[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَومٌ مِّن قَوْمٍ عَسَى أَن يَكُونُوا خَيْرًا مِّنْهُمْ]

دوای ئەوەی لە كۆنگرەی سێزدەی پارتی، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە (داواكاریی مافی دیاریكردنی چارەنووس‌و خەباتی سەردەمیانە‌و ئاشتیخوازانە بۆ گەییشتن بەم ئامانجە بۆ قۆناغی داهاتوو بە گونجاو دەزانێت).

لەلای خۆمانەوە وەك دەزگای رەسمی زانایانی ئایینی لە هەرێمی كوردستان پێدانی چارەنووس بە گەلی كورد بە هەقێكی رەوا‌و شەرعی دەزانین، ئەوەش دوای ئەوەی جیهانی ئیسلامی بەسەر چەندان ولاتی جودا جودا دابەش كرا، كە نەك هەر نەتەوە‌و وڵاتێكی سەربەخۆی هەیە، بگرە تەنها نەتەوەیەك زیاتر لە چەند دەوڵەتیان هەیە، بۆ ئەمەش ئەگەر بۆ هەر نەتەوەیەك دەوڵەتبوون رەوا‌و شەرعی بێت، ئەوا گەلانی دیكەش هەمان ماف‌و هەقیان هەیە، چونكە هیچ گەلێك لە گەلێك پیرۆزتر نییە، تا بۆ گەلێك دروست‌و بۆ گەلێك حەرام بێت.

پێشمان وایە بە تێڕوانینێكی مرۆیی‌و موسڵمانانە دەبوو گەل‌و نەتەوەكانی ناوچەكە دەستپێشخەری ئەوەیان بكردبایە، كە كوردیش وەك هەر نەتەوەیەكی دیكەی ناوچەكە خۆیان بڕیاریان لەسەر چارەنووسی خۆیان بدابایە.

بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین ئێمە وەك زانایانی ئایینی هەرێمى كوردستان پشتیوانی لەو هەنگاوە دەكەین‌و، پشتگیری هەر هەوڵێكیش دەكەین، كە مافی رەوای گەلی كورد پتر بێنێتە دی.

مەكتەبی تەنفیزی
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏12‏/12‏/2010