یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یەكێتی زانایان داوای ئازادكردنی مامۆستا مە لاعوسمانی هەڵەبجە دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/12/2013 : 16:14:06
قه‌باره‌ی فۆنت

یەكێتی زانایان داوای ئازادكردنی مامۆستا مە لاعوسمانی هەڵەبجە دەكات

ئەمڕۆ كاتژمێر 9ی بەیانی لە شاری هەڵەبجەی شەهید ئاسایشی هەڵەبجە مامۆستا مەلا عوسمان سەید ئەحمەدی دەستگیر كرد، كە پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتە‌و، ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامیە، بە هۆی ئەوەی مامۆستا هانی گەنجانی داوە بۆ رۆیشتنە سوریا، بەڵام مامۆستا مەلا جەمال بەرپرسی ناوچەی هەڵەبجەی زانایان بە سایتی زانایانی راگەیاند: ئێمە‌و مامۆستایانی دیكەی هەڵەبجە شاهێدی پاكی‌و دڵسۆزی مامۆستا دەدەین‌و، پێمان وانییە مامۆستا هیچ كارێكی لەم شێوەی كردبێت، هەر بۆیەش بەخۆی بە پیر داواكاری ئاسایشەوە چووە، ئەو تۆمەتانەی بۆ مامۆستا دروست كراون زیاتر گومانن.

بۆیە مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان جارێكی دیكە داوا لە ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەكات چیدیكە بەم شێوازانە مامەڵە لەگەڵ زانایانی ئایینی‌و فەقێ‌‌و مزگەوتەكان نەكەن، چونكە ئەمە شێوازێكی ناشارستانی‌و ئیستیفزازیە بۆ مزگەوت‌و مامۆستایان‌و قوتابیانی ئایینی، كە تاكو ئێستاكەش هیچ شتێك لەم بارەوە ساغ نەبۆتەوە، بۆیە وێڕای نیگەرانی زیاترمان داوا دەكەین هەرچی زووە مامۆستا ئازاد بكرێت‌و، ئەم شێوازی هەڵمەتی هەڵكوتانە سەر رابگرن، چونكە بەپێچەوانەوە مامۆستایانی ئایینی بە ئەركی خۆیانی دەزانن پشتیوانی ئاسایش‌و دام‌و دەزگا ئەمنیەكانی كوردستان بن بۆ پاراستنی ئارامی‌و ئاسایشی كوردستان. هەر كاتێكیش شتێكی گوماناوی هەبێت بە رێگا‌و شێوازی یاسایی‌و شارستانی مامەڵەی لەگەڵدا بكەن‌و، وەزارەتی ئەوقاف‌و دەزگا پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكرێنەوە‌و، لە پێگەی مامۆستایانی ئایینی‌و مزگەوت كەم نەكاتەوە.