پێویستە لەسەر هەموو مرۆڤێكی موسڵمانو خاوەن هەستو ویژدان سوربێت لەسەر سەلامەتیو پاراستنی گیانی موسڵمانان، وەخۆی دووربگرێت لەهەرشتێك زیان بە تەندروستی یان بگەیەنێ، لەم سونگەوە ئەو شمەكانەی كە بەسەرچونو كاتیان تێپەڕیوە لە كۆگاو دوكانەكاندا ئەفرۆشرێن..
لە رووی شەرعییەوە رێگە پێدراو نینو فرۆشتنیان حەڕامو نا دروستە، ئەچیتە ریزی گزیو غەشو فێڵ.. پێغەمبەری خۆشەویستمان (سەلامی خوای لەسەربێت) فەرموویەتی: (من غش فلیس منی) رواە مسلم، هەركەس غەشو گزیو كاری فێڵ بكات لە من نی یە.
هەر فرۆشیارێو یان بازرگانێ ئەو شمەكە یان خۆراكە ماوەبەسەرچووە بەهاوڵاتی ساغ بكاتەوە گوناهە و حەڕامە.. فرۆشتنیشی حەڕامە چونكە زیان ئەگەیەنێت لە ئایندەدا نزیك یان دوور، و پێغەمبەریش (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: (لا ضرر ولا ضرار) رواة ابن ماجة.
ئەگەر شمەكو خۆراكە بەسەرچووانە بوونە هۆی مردنو تیاچونی كەسێكو پاشان لە رووی پزیشكیەوەش دەركەوت بەتەواوی كە ئەو مردنە هۆكارەكەی ئەو خۆراكە بەسەرچووانەبووە، فرۆشیاریش بەم شتەی ئەزانیو چاوی لێ پۆشیبوو..ئەوە بەسەرپێچی كار (متعدی) دائەنرێت، سەرپێچی ش هۆكارە بۆ زەمانەدا هەروەك چۆن یەكێك بەردێك لە رێگەیەكی گشتی دابنێت ببێتە هۆی زیانو تێچونی كەسێك زامن ئەبێت، خوێنی ئەو كەسەی ئەكەوێتە سەر كە بیدات بە واریسانی بێجگە لە كەفاڕەتی دوو مانگ بەرۆژوبونیش.
هەروەكو فەتوای ( خانەی فەتوای ئوردنی) ئاماژەی بەم مەسەلەیە داوە، و لە فواتەكەیاندا هاتووە:
(فان أدى أكل هذه المواد الفاسدة الى موت الآكل، وكان البائع عالماً بالخطر، والآكل غير عالم به، فإنَّ على البائع الدية والكفارة مسبب).
- وە كاربەدەستی وەختی ئەتوانی سزایەكی توندوتۆڵ دابنێت لەسەر ئەو كەسانەی سەرپێی ئەكەنو كڕینو فرۆشتن بەم جۆرە خۆراكە بەسەرچوانە ئەكەن.
- هەروەها دروستو رێگە پێدراوە كاتێك دەركەوت كەسێك مامەڵە بەم دەرمانو خۆراكە بەسەرچووانەوە ئەكات ، هاولاتیان راستەوخۆ لایەنی پەیوەندی داری لێوە ئاگادار بكات.. لە بابی فەرمان بەچاكەو بەرگری لە خراپە.
بۆیە لێژنەی بالای فەتوای هەرێمی كوردستان ڕایدەگەینێت بۆ سەرجەم هەولاتیانی كوردستان كە :
(بە هیچ شێوەیەك لەرووی شەرعیەوە دروست نیە خۆراك و كەل و پەلی ماوە بە سەر چوو بفرۆشرێت و مامەڵەی پێ بكرێت، و هەر هاولاتیەكیش هەستی بەو حالەتە كرد لە هەر شوێنێك بێت ئەوا پێویستە لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادار بكاتەوە).
یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
لێژنەی بالای فەتوا
19/2/2013
href=files/expire1-ftwa.gif>