یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
كچە گۆرانیبێژێكی كورد تەمەنی خۆی بۆ خوا‌و پێغەمبەر سەرف دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/07/2012 : 15:25:15
قه‌باره‌ی فۆنت

سایتی زانایان: كچە حەیرانبێژی كورد هۆزان دەروێش، لە میانەی دیمانەیەكی گۆڤاری سڤیلدا وازهێنانی خۆی لە گۆرانبیگووتن رادەگەیەنێت‌و، گلەیش لەو شێوازەی ئێستای هونەری كوردی دەكات.

پێشتریش لە چەند دیمانەیەك هەمیشە گلەیی ئەوەی دەكرد، كە گۆرانی كوردی لە رەسەنایەتی لایداوە‌و، بریتییە لە خۆنماییشكردنی ئافرەتان‌و دەست ماچكردن، بۆیە ئەو ناتوانێت ئەو كارە بكات.

دواجار هۆزان دەروێش رایدەگەیەنێت، وازی لە گۆرانیگووتن هێناوە‌و، بە هیچ شێوەیەكیش ناگەڕێتەوە ناو گۆرانیگووتن، داواش لە سەرجەم رادیۆ‌و تیڤییەكان دەكات، گۆرانی‌و كلیپەكانی ئەو نمایش نەكەن. تا دوا جار دەڵێت: (ئەو تەمەنەی ماومە لە پێناو خوا‌و پێغەمبەر سەرفی دەكەم‌و داواش لە سەرجەم تەلەفزیۆن‌و رادیۆكان دەكەم، چیتر گۆرانییەكان‌و كلیپەكانم بڵاونەكەنەوە).

شایانی باسە هۆزان دەروێش خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە‌و، ماوەی چەند ساڵێكە ژیانی هاوسەری لەگەڵ ساڵار پەروەر پێكهێناوە‌و، لە هەرێمی كوردستان دەژیت.