یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
فه‌توای كرێكاران ده‌رفه‌ته‌ نه‌ك ئیستیغلالكردن
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/08/2010 : 13:32:56
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ رۆژووگرتنی كرێكارانی ده‌ركرد، كه‌ هه‌نگاوێكی دڵسۆزانه‌ی لێژنه‌ی فه‌توا بوو، ئامانج لێێ‌ ته‌نها یه‌ك خاڵ بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاران ئه‌گه‌ر به‌ رۆژووبوونایه‌ له‌وانه‌یه‌ كرێكاریان پێنه‌كرابا، ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو نه‌بوونا ئه‌وان گوناهبار ده‌بوون، بۆ رزگاربوون له‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ لێژنه‌ی فه‌توا ئه‌م فه‌توایه‌ی ده‌ركرد. به‌ڵام فه‌توایه‌كه‌ نابێ‌ ئیستیغلال بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك هه‌ر زوو بڕیار بدات به‌ رۆژوو نه‌بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، فه‌تواكه‌ ده‌ڵێت: پێویسته‌ ئه‌و كرێكاره‌ وه‌ك هه‌ر رۆژوه‌وانێكی دیكه‌ی ئاسایی ده‌بێ‌ شه‌وانه‌ بۆ پارشێو هه‌ڵبستێته‌وه‌، به‌یانی به‌ زمانی به‌ رۆژوو بچێته‌ كاركردن، ئه‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا، كه‌ له‌ ناو كاره‌كه‌ی هه‌ستی به‌ لاوازی‌و بێهێزی كرد، ئه‌وه‌ بۆی هه‌یه‌ رۆژووه‌كه‌ی بشكێنیت‌و، هیچ گوناهباریش نابیت، به‌ڵام ده‌بێ‌ هیچ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی بژێوی ژیانی نه‌بیت، هه‌روه‌ها رێزی رۆژووگرتنیش بگریت‌و، به‌ ئاشكرا شت نه‌خوات، بۆی هه‌یه‌ به‌شداری سه‌رجه‌م مه‌راسیمه‌كانی ره‌مه‌زانیش بكات، به‌ ته‌راویح‌و قورئانخوێندن‌و، هه‌موو زیكر‌و خێره‌كان.

ئه‌و فه‌توایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ناگرێته‌وه‌، كه‌ هه‌ر له‌ شه‌و بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه‌، كه‌ به‌یانی به‌ رۆژوو نابیت، ئینجا نانی به‌یانی بخوات‌و، وه‌ك ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زان نه‌بێت.

بۆیه‌ هیوادارین كرێكاره‌ به‌ڕێزه‌كانمان سوود له‌و فه‌توایه‌ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گوناهباری نه‌بن‌و، له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌گه‌ڵ ماندووبوون رۆژووه‌كه‌یان ده‌شكێنن‌و، بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.

راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان