یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
به‌ هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایان پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر سیدی سێكسی ده‌گرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/08/2010 : 22:46:30
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای به‌دواداچوونێكی مه‌یدانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بۆ بازاڕی سیدی فرۆشان له‌ بازاڕی نیشتیمان له‌ هه‌ولێر، بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و سیدی فرۆشانه‌ سیدی سێكسی ده‌فرۆشن، به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان هیچ خۆیان له‌و جۆره‌ فرۆشتنه‌ دوورنه‌خسته‌وه‌.


بۆیه‌ دوای دانیشتن‌و گفتوگۆكردنی بابه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر رۆژی (18/8/2010) ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌تێك كرد بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن‌و، كاریش بۆ ئه‌وانه‌ بكه‌ن، كه‌ نه‌توانراوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.

له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد‌و، به‌رده‌وامبوون له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كارانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، له‌ نێویان منداڵی ته‌مه‌ن (13-14) ساڵانه‌ هه‌بوون، كه‌ سیدی سێكسیان ده‌فرۆشت‌و، هه‌ندێك له‌ سیدیه‌كانیش به‌ كوردی بوون، تا ئه‌وه‌ی كه‌سانی زۆر به‌ ته‌مه‌نیشی تێدا بوو، كه‌ ئه‌و سیدیه‌یان بۆ منداڵه‌كه‌یان ئاماده‌ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی بیان فرۆشن.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی زانایان، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سوپاسی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێری كرد، به‌تایبه‌تی نه‌قیب سه‌ران له‌تیف، كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ به‌و كاره‌ مرۆڤانه‌ هه‌ڵستان، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ ره‌وشتی جوانی گه‌نج‌و لاوه‌كانمان تێك ده‌دات‌و، له‌ رووی یاساییه‌وه‌ش كارێكی پێچه‌وانه‌یه‌، كه‌ سه‌ره‌نجام كه‌سانێكی نامه‌سئول ده‌رده‌چن‌و، هه‌میشه‌ ده‌بنه‌ جێی گرفت بۆ كۆمه‌ڵگا، كاره‌كه‌شیان له‌ روانگه‌ی ئایین‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و یاساوه‌ سه‌رپێچیه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌و كاره‌‌و، هه‌موو كاره‌كانی دیكه‌ هاووڵاتیان هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایش‌و پۆلیس بن، هه‌روه‌ها سوپاسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانایانی كرد، به‌وه‌ی توانیان زۆر حه‌كیمانه‌ سه‌ره‌داوه‌كان ببیننه‌وه‌‌و، هاوكاری ده‌زگاكانی پۆلیس بن، بۆیه‌ خوازیار بوو، پۆلیسی فریاكه‌وتن زوو زوو له‌م كارانه‌ به‌رده‌وام بێت، تا بتوانن رێگا له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ بگرن، كه‌ بازرگانی به‌ ره‌وشتی هاووڵاتیانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد، كه‌ له‌م كاره‌دا له‌گه‌ڵ پۆلیس‌و یه‌كێتی زانایان هاوكار بوون.