یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
چۆن منداله‌كه‌ت له‌سه‌ر به‌ڕۆژوو بوون رادێنی؟
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/08/2010 : 10:01:54
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌رچه‌نده‌ منداڵا رۆژووی له‌سه‌ر نیه‌ به‌ڵام راهێنان‌و فێركردنیان مایه‌ی خۆشی منداڵه‌كانه‌ ئینجا گه‌وره‌كان، چونكه‌ منداڵا حه‌زی به‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌كانه‌‌و حه‌زیش ده‌كات بوون‌و هێز‌و لێهاتوویی خۆی نیشانی به‌رامبه‌ر بدات، بۆیه‌ زۆر جار هه‌رخۆی حه‌ز ده‌كات به‌ڕۆژوو ببێ‌.

به‌ڕۆژووبوون بۆ جه‌سته‌ی ناسكی منداڵا كارێكی ئاسان نیه‌، بۆیه‌ ده‌بێ‌ به‌ هێواشی‌و به‌ نه‌رمی رابهێنرێ‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ خواره‌وه‌ له‌ 10 خاڵدا چۆنیه‌تی راهێنان‌و فێركردنی منداڵا ده‌خه‌ینه‌ روو:

1- به‌ر له‌وه‌ی رۆژوو بگرن له‌سه‌ر دایكان‌و باوكان پێویسته‌ باسی چۆنیه‌تی به‌ڕۆژووبوون‌و خێرو پاداشت‌و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی بكه‌ن بۆ منداڵه‌كانیان، تا بزانن ته‌نها بۆ چاولێكه‌ری ئه‌وكاره‌ ناكه‌ن.

2- وا باشه‌ بۆ راهاتنی جه‌سته‌ی منداڵا له‌سه‌ر رۆژوو سه‌ره‌تا رۆژێكی ته‌واو به‌ڕۆژوو نه‌بن، به‌ڵكو بۆ نمونه‌: تا نیوه‌ڕۆ یان تا عه‌سر، پاشان دواتر له‌گه‌ڵا راهاتنی ئه‌وان ماوه‌كه‌ درێژ بكرێته‌وه‌.

3- به‌ر له‌ ره‌مه‌زان له‌ مانگی شه‌عبان دوو یان سێ‌ رۆژێك وه‌كو مه‌شق‌و راهێنانێك به‌یه‌كه‌وه‌ رۆژوو ببن تا ئاشنا ببن به‌ چۆنیه‌تی رۆژوو.

4- تا ده‌كرێ‌ پارشێو دوابخرێ‌، به‌مه‌ منداڵه‌كان به‌رگه‌ی زیاتریان لا دروست ده‌بێ‌.

5- دوای ته‌واوكردن‌و به‌رۆژوو بوونی هه‌ر رۆژێك خه‌ڵاتێك بده‌ به‌منداڵه‌كه‌ت، تا بزانێ‌ كه‌ تۆ هه‌ست به‌ هه‌وڵا‌و ماندوو بوونی ئه‌و ده‌كه‌یت.

6- لای خزمان‌و دۆستان‌و له‌سه‌ر خوان به‌ به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه‌ باسی توانا‌و بوێری منداڵه‌ به‌ڕۆژووه‌كانت بكه‌، تا وره‌یان زیاتر بێت.

7- ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ منداڵێكت هه‌یه‌، هه‌وڵبده‌ گیانی كێبه‌ركێیی دروست بكه‌ له‌ نێوانیان، بێ‌ روشاندن‌و شكاندنی هه‌ست‌و توانای هیچ كامێكیان.

8- بۆ له‌ بیرچوونه‌وه‌ی برسیبوونیان به‌ شتێكی به‌سوود سه‌رقاڵیان بكه‌ن، وه‌ك: نوستن، سه‌یركردنی فیلمی كارتۆنی، یاریكردن.

9- وا باشه‌ باوكان كوڕه‌كانیان له‌گه‌ڵا خۆیان ببه‌ن بۆ مزگه‌وت - به‌ تایبه‌ت بۆ نوێژی عه‌سر- بۆ نوێژكردن‌و گوێدانه‌ ئامۆژگاری.

10-سه‌ردانی كردنی ئه‌و ماڵه‌ دراوسێ‌‌و خزمانه‌ی منداڵه‌كانیان به‌رۆژوو ده‌بن، تا له‌ منداڵه‌كان نێوان خۆیان باسی به‌ڕۆژوو بوون‌و ژماره‌ی رۆژه‌كانی به‌ڕۆژوو بوونیان بۆ یه‌ك باس بكه‌ن‌و یه‌كتر هان بده‌ن.

11- دوای نان خوارن‌و شكاندنی ڕۆژووه‌كانیان‌و نوێژی ته‌ڕاویح، وه‌ك پاداشتێك گه‌شتێكی شه‌وانه‌یان پێبكه‌، بۆ شاری یاری یان خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نیه‌ك...هتد.

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین: پێویسته‌ دایكان‌و باوكان ئه‌وه‌ بزانن‌و ئاگاداربن؛ ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌كانیان له‌ كاتی به‌ڕۆژوو بوونیان بێ‌ تاقه‌ت‌و شه‌كه‌ت بوون ده‌بێ‌ رۆژووه‌كانیان پێ‌ بشكێنن، تا به‌هۆی بێ‌ هێزی‌و ماندووبوونیانه‌وه‌ وایان لێ‌ نه‌یه‌ت، رقیان له‌ رۆژوو ببێته‌وه‌، یان تووشی شكاندنی رۆژووه‌كانیان ببن به‌ نهێنی‌و دواتریش به‌ درۆ خۆی وا نیشان بدات كه‌ به‌ڕۆژووه‌.