یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
لقی هه‌ولێر چه‌ند وتاربێژێكی هه‌ولێر خه‌ڵات ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/08/2010 : 11:50:44
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری زانایان:

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی (29/8/2010) لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی‌و، هه‌ر دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌رو، سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ند‌و لقه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، له‌ ناو شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری، مه‌راسمێكی ڕێز لێنانی ساز كرد، به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی بڕێك هاوكاری، وه‌ك دیاری بۆ ئه‌و پێش نوێژ‌و وتارخوێنانه‌ی رۆڵی دیارو به‌ر چاویان هه‌بووه‌، له‌ ئه‌نجام دانی كار‌و چاڵاكییه‌كانی ئاینی تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، به‌سه‌ر په‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی.

سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، كه‌تیایدا، دوای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بوان، سوپاس‌و پێزانینی ئاراسته‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ كرد كه‌ هاوكار بوونه‌ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌تایبه‌ت له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له‌ پاشان وته‌ی مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خوێندرایه‌وه‌ تێیدا ده‌ستخۆشی له‌ لقی هه‌ولێر كرد، له‌ پاشان ووته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له‌لایه‌ن حاجی نوری قادر خوێندرایه‌وه‌، كه‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌مه‌هانگی پته‌وی نێوان خۆیان‌و لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كرد.