یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
پێنج ساڵ به‌سه‌ر كۆچی زانای گه‌وره‌ مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس تێده‌په‌ڕێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/08/2010 : 19:35:59
قه‌باره‌ی فۆنت
كورد هه‌میشه‌ زانای پایه‌دار‌و پڕ زانستی لێ‌ هه‌ڵكه‌وتوون، یه‌كێك له‌وانه‌، كه‌ نه‌ ته‌نها كورد، به‌ڵكو موسڵمانانی زۆر شوێن شانازیان پێوه‌ ده‌كرد، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس بوو، كه‌ (30/8/2010) پێنج ساڵ به‌سه‌ر وه‌فاتی تێده‌په‌ڕێت، بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌‌و، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ ببێته‌ پێشه‌نگ به‌ پێویستمان زانی له‌ ساڵیادی وه‌فاتیدا كورته‌یه‌ك له‌ ژیاننامه‌ی مامۆستا به‌بیر خوێنه‌رانمان بهێنینه‌وه‌.

ناوی ته‌واوی عه‌بدولكه‌ریم كوڕی فه‌تاح كوڕی مسته‌فایه‌، له‌ ساڵی 1900ز له‌ شاری مه‌ریوان له‌ دایك ده‌بێ‌، هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ خێزانێكی هه‌ژارو دوور له‌ خوێندن گه‌وره‌ ده‌بێ‌، به‌ڵام ئه‌م ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵا حوجره‌و مزگه‌وت‌و مامۆستایانی ئاینی دروست ده‌كات.

وه‌ك هه‌ر مامۆستایه‌كی دیكه‌ی ئاینی تا ئه‌وكاته‌ی - بڕوانامه‌ی زانستی- ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ‌ زۆر ئاوایی‌و شارو شارۆچكه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێ‌، تا دواجار له‌ گوندی بیاره‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت ده‌بێته‌ پێشنوێژ‌و وتارخوێن.

هه‌ورامان‌و بیاره‌ كه‌ پێگه‌و سه‌رچاوه‌ی موڕشیدو موریدانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو، له‌ كاتی نیشته‌جێبوونی مامۆستا له‌ناوچه‌كه‌و له‌هه‌مان كاتیش شێخ عه‌لائه‌دینی بیاره‌یش، به‌یه‌كه‌وه‌ رۆلێكی به‌رچاویان گێڕاوه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی‌و ئاینی زیاتری ناوچه‌كه‌.

دواتر له‌سه‌ر داوای شێخ عه‌لائه‌دین، له‌ ساڵی 1951 مامۆستا ده‌چێت بۆ سلێمانی‌و پاشان دوای چوار ساڵا ده‌چێته‌ كه‌ركوك تا ساڵی 1958 و پاشان به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری ئه‌وكاته‌ی كه‌ركوك‌و كوده‌تاكه‌ی (عبدالكریم قاسم) ه‌وه‌، مامۆستا ناچار ده‌بێت كه‌ بچێته‌ به‌غداد‌و بیكاته‌ دوا وێستگه‌ی ژیانی‌و دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی له‌وێ‌ به‌سه‌ربرد، تاكو رێكه‌وتی 30/8/2005 دوای چه‌ندین ساڵا دووری‌و دابڕان ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له‌ ژیان كرد.

مامۆستا به‌ درێژایی 105 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خزمه‌تێكی زۆری ئیسلام‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد‌و زیاتر له‌ 69 به‌رهه‌می چاپكراو‌و 80 به‌رهه‌می ده‌ستنووسی بۆ كتێبخانه‌ی كوردی‌و جیهانی ئیسلامی به‌جێهێشتووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هه‌زاران قوتابی كه‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مامۆستان له‌ بواره‌كانی ئه‌ده‌ب‌و زانسته‌ شه‌رعیه‌كان‌و نه‌حوو سه‌ڕفی عه‌ره‌بی، كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌یش ناسناوی موده‌ڕیسی پێبه‌خشی.