یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
لقی سۆران كۆتایی به‌ پێشبڕكێی قورئان ده‌هێنێت‌و، به‌شداری خوانێكی ئیفتاریش ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/09/2010 : 11:25:39
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی سۆرانی یه‌كێی زانایان:
شه‌وی شه‌ممه‌ی25ی ره‌مه‌زان به‌رامبه‌ر 4/9/2010 به ‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا ملا عبد الله‌ ملا سعید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له‌مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ریدا كه‌ تیایدا جگه‌ له‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرس و كارگێرانی لقه‌كه‌مان به‌ئاماده‌بوونی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌مزگه‌وتی (گه‌وره‌ی شه‌هیدان)كۆتایی هێنابه‌ پێشبڕكێی قورئانی پیرۆز، تیایدا وتاری هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وبه‌ڕێزكرمانج عزت قایمقامی قه‌زای سۆران پێشكه‌شكرا، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان خۆشحالی و پیرۆزبایی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و جۆره‌ خولانه‌و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیان بۆ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و ئه‌وقافی سۆران خواست و له‌ كۆتایشدا ده‌رچوانی پێشبڕكێكه‌ به‌ چه‌ند دیاری جۆراو جۆر خه‌لاتكران.

هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی 3/9/2010به‌رامبه‌ر 24ی ره‌مه‌زان لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد له‌ئێواره‌ خوانێك، كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وقافی سۆرانه‌وه‌ ڕێكخرابوو.
شایانی باسه‌ هه‌موو سالێك له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ئه‌وقافی سۆران بۆ زانایانی سنووره‌كه‌ی ئه‌و جۆره‌ خوانانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئیفتاركردنه‌وه‌ ساز ده‌كات.