یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
له‌ ژێر پاڵه‌په‌ستۆی رای جیهانی‌و ترسی موسڵمانان كڵێسا به‌خۆی داده‌چێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/09/2010 : 22:12:16
قه‌باره‌ی فۆنت
دوای ئه‌وه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر كڵێسایه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ بڕیارێكی بێ‌ حورمه‌تانه‌یدا په‌یمانی ئه‌وه‌یدا، كه‌ له‌ رۆژی 11 ی سێپتێمبه‌ری داهاتوو قوڕئانی پیرۆز بسوتێنێ‌، بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌جیهاندا بووه‌ مایه‌ی سه‌رسامی‌و دڵگرانی تێكڕای موسڵمانان‌و بگره‌ كریستیانه‌كانیش، بۆیه‌ كڵێساكه‌ بڕیاریدا: كه‌ به‌خۆی دا بچێته‌وه‌.

موسڵمانانی جیهان‌و وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌تی، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌گه‌ری سوتاندنی قوڕئان له‌لایه‌ن قه‌شه‌ی كڵێسایه‌كه‌وه‌، وێڕای ڕێپێوان‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی هۆشداریان دا له‌ توڕه‌بوونی زیاتری موسڵمانان‌و ئاكامی خراپی رێزنه‌گرتنی قوڕئان له‌ لایه‌ن خودی كڵێساوه‌، له‌ لایه‌ن خۆیشیانه‌وه‌ زانایان‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆرێك له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان رایانگه‌یاند: كه‌ له‌ كاتی روودانی هه‌ر پێشهاتێكی له‌م جۆره‌ ناتوانرێ‌ به‌ر له‌ لێشاوی توڕه‌یی موسڵمانان بگیرێ‌.

ناڕه‌زایی‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موسڵمانان وای له‌ ده‌سه‌ڵاتداران‌و كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو خودی فاتیكان كرد كه‌ ره‌خنه‌ له‌ بڕیاری كلێساكه‌ بگرن‌و داوایان لێكرد: كه‌ كاری له‌م جۆره‌ ئه‌نجان نه‌دات‌و پشێوی‌و ناكۆكی نه‌خاته‌ نێوان موسڵمانان‌و كریستیانانی جیهان‌و له‌سه‌ره‌وی هه‌موویشیانه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتگوێ‌ نه‌خات‌و گیانی ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكیانه‌یش نه‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌ ئیسلامیه‌كانن.

هه‌ر بۆیه‌ قه‌شه‌ (تیری جۆنز) له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌مان تا ئێستایش هه‌ر سوورین، به‌ڵام گیانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایشمان لا گرنگه‌، به‌ تایبه‌تیش كه‌كاتێك جه‌نه‌ڕاڵا (دێڤید په‌تڕایۆس) ی سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان داوای نه‌سووتاندنی قوڕئانمان لێده‌كات بۆ پاراستنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی، بۆیه‌ ناچارین به‌ بڕیاره‌كه‌ماندا بچینه‌وه‌.
به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ر سووره‌‌و دیاریش نییه‌ داخۆ ئه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ چییه‌.