یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
له‌ وتاری هه‌ینی ئیمرۆدا: وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان ئیدانه‌ی سوتاندنی قورئان ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/09/2010 : 11:47:58
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌وتاری ئیمرۆی هه‌ینی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد كه‌ قه‌شه‌ تیری جۆنز له‌ كلێسایه‌ك له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا بریاری داوه‌ كه‌ له‌ یاد كردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی یازده‌ی سێپتێمبه‌ر چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌ قورئانی پیرۆز بسوتێنێت .

مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دیانا له‌ پارێزگای هه‌ولێر وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌وا ئه‌م كاره‌ نیشانه‌ی جه‌هل و تێگه‌یشتنی ئه‌و قه‌شه‌ و هاوشێوه‌كانیتی له‌ ناوه‌رۆكی قورئانی پیرۆز ، وراشی گه‌یاند كه‌ئه‌م كار كاردانه‌وه‌ی خراپی ئه‌بێت له‌ سه‌ر پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی وته‌باییی و برایه‌تی موسلمانان و هاوئایینه‌كانی تر له‌ جیهان ، كه‌ ئه‌و قورئانه‌ فێری موسلمانانی كردووه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ پێكه‌وه‌ ژیان بكه‌ن ، و داواشی له‌ موسلمان كرد كه‌ ئه‌م كاره‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر گیانی پێكه‌وه‌ ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت ، به‌ڵكو پێویسته‌ زیاتر گرنكی به‌ پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتر قه‌بول كردن بده‌ن و به‌ خوێندنی قورئان و پابه‌ند بوون به‌ په‌یامه‌ ئیسلام ولامی ئه‌م كاره‌ ناشیاوانه‌ بده‌نه‌وه‌ .

هه‌روها به‌رێز ماموستا مه‌لا به‌شیر وتاربێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له‌ پارێزگای هه‌ولێر‌ومه‌لا نه‌جمه‌دین وادی له‌ سلیمانی‌و زۆربه‌ی زانایانی ئایینی كوردستان وێرای ئیدانه‌ كردنی ئه‌م كاره‌ ناشیرنه‌ ، دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌م قه‌شه‌یه‌ به‌ نیازه‌ ده‌رحه‌ق به‌ قورئانی پیرۆز بیكات كارێكه‌ دووره‌ له‌ هه‌موو عورفێكی ئاینی ، و له‌گه‌ڵا بنه‌مای هیچ ئاینێك تێك ناكاته‌وه‌.