یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌ستخۆشانه‌ له‌ وتاربێژانی كوردستان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/09/2010 : 11:38:27
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی هه‌ینی وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان رۆژی هه‌ینی له‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كانی قه‌شه‌ی فلۆریدایان كرد له‌ ئه‌مه‌ریكا، كه‌ به‌ نیاز بوو له‌ رۆژی 11ی سپتێمبه‌ر قورئانی پیرۆز بسووتێنێت، زانایانی ئایینی كوردستانیش شان به‌ شانی موسڵمانانی جیهان، ناڕازیبوونی خۆیان دژی ئه‌م هه‌وڵه‌ی قه‌شه‌كه‌ ده‌ربڕی.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشانه‌ له‌ وتاربێژانی كوردستان ده‌كات، بۆ ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان به‌ مه‌به‌ستی دیفاعكردن له‌ قورئانی پیرۆز، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو بۆ زانایانی ئایینی كوردستان، چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌ مێژوو به‌وه‌ ناسراون، كه‌ پارێزگاری له‌ مافه‌ ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ی زیاتر جێی سه‌رنجه‌ زانایانی ئایینی كوردستان زۆر حه‌كیمانه‌‌و مه‌سئولانه‌ ئیدانه‌یان كرد، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كه‌ قه‌شه‌یه‌ك ئه‌نجامی ده‌دات، كاریگه‌ری به‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، چزنكه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ كوردستان شانازی به‌وه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ هه‌میشه‌ پارێزگاری له‌ گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵقوڵاوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌.

هه‌روه‌ك مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌كات، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان به‌ ره‌سمی ناڕازیبوونی خۆیان له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی قه‌شه‌ی فلۆریدا ده‌ربڕی.