یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی ئه‌مه‌ریكی: پشتگیری له‌ دروست كردنی مزگه‌وتی شوێنی رووداوی 11ی سێپتێمبه‌ر ده‌كه‌م
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/09/2010 : 20:21:01
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌گه‌رچی ده‌نگۆی دروستكردنی مزگه‌وتێك له‌ نزیك شوێنی رووداوی 11 ی سێبتێمبه‌ر بووه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی هه‌ندێك له‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان‌و كه‌س‌وكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ندێك رێكخراوو كه‌سایه‌تی ناسراوی هه‌مان وڵاتی وه‌ك داكۆكیكارو مافپارێز نیشاندا، (مایكڵ مۆڕ) ده‌رهێنه‌رو نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكیه‌و خه‌ڵاتی ئۆسكاریشی وه‌رگرتووه‌، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ زۆر سوورن له‌ سه‌ر درووستكردنی مزگه‌وته‌كه‌.

رۆژنامه‌ی (هۆڤنتگن پۆست) له‌ دوایین ژماره‌ی خۆیدا بابه‌تێكی له‌ نووسینی (مایكڵ مۆڕ) بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌تیایدا هاتووه‌: پشتگیری له‌ دروستكردنی ئه‌م مزگه‌وته‌ ده‌كه‌م نه‌ك له‌ نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌، به‌ڵكو هه‌ر له‌ (گڕاوه‌ند زیڕۆ) له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

له‌ درێژه‌ی نوسینه‌كه‌دا هاتووه‌: من له‌ لای خۆمه‌وه‌ 10 هه‌زار دۆلار ده‌به‌خشم بۆ دروستكردنی مزگه‌وته‌كه‌و داوایش ده‌كه‌م كه‌ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكایش پاره‌ ببه‌خشن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌یشدا ده‌ڵێ‌: من پشتگیری له‌م مزگه‌وته‌ ده‌كه‌م چونكه‌ ده‌زانم ئاینی ئیسلام به ‌هیچ جۆرێك هانی كوشت‌و بڕی نادات‌و ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌یان ئه‌نجامدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ ئیسلامه‌وه‌ نیه.