یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
ده‌زگایێكی ئیسلامی ئه‌مه‌ریكی: هۆشداری ده‌دات له‌مه‌ڕ پشتگوێخستنی زۆربوونی توندوتیژی دژی موسڵمانانانی ئه‌مه‌ریكا
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/09/2010 : 07:02:36
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نیهاد عه‌وه‌ز به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی له‌ ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌ ئیسلامیه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان، هۆشداریدا له‌مه‌ڕ پشتگوێخستنی ئه‌و توندو تیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ موسڵمانانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ‌ له‌لایه‌ن خودی ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه‌.

له‌ لێدوانه‌كانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ده‌زگاكه‌ هاتووه‌: زیاتر له‌ 17 هه‌زار سكاڵامان پێگه‌یشتووه‌، كه‌ باس له‌ حاڵی ناهه‌مواری موسڵمانانی نیشته‌جێی سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌م حاڵه‌تانه‌ی كه‌ پێمان نه‌گه‌یشتووه‌و پێیان رانه‌گه‌یاندووین به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌ بێت.

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌م توندو تیژیه‌ی كه‌ تاكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ینوێنێ‌ به‌رامبه‌ر به‌ تاكی موسڵمانی هاوزمانی خۆی له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌: كه‌ تا ئێستا 10% ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان كه‌ ده‌كاته‌ 30 ملیۆن كه‌س، كه‌مترین زانیاریان ده‌رباره‌ی ئیسلام‌و موسڵمانان نیه‌و تا ئێستا واده‌زانن موسڵمانان مانگ ده‌په‌رستن.

شایانی باسه‌ به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌م ده‌زگایه‌: ژماره‌ی موسڵمانان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته‌ 8 ملیۆن موسڵمان‌و زیاتر له‌ 2 هه‌زار مزگه‌وتیشی لێیه‌، به‌ڵام به‌م دواییانه‌ موسڵمانان روبه‌رووی زۆرترین ئاستی توندو تیژی بونه‌ته‌وه‌، كه‌ بوه‌ته‌ مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ‌‌و گومانی موسڵمانانی جیهان‌و چاودێران