یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
كریستینا، ئه‌و كچه‌ بێژه‌ره‌ی به‌ موسڵمانبوونی هه‌موو ئه‌ڵمانیای هێنایه‌ هه‌ژان
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/09/2010 : 11:47:21
قه‌باره‌ی فۆنت
وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ رۆژئاوا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌دایه‌ ئیسلام و موسڵمانان له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك ناشیرین بكات، به‌ڵام رۆژ له‌ دوای رۆژ موسڵمانان له‌ وڵاتانی رۆژئاوا ژماره‌یان زۆرتر ده‌بێت. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وێڕای هه‌موو هه‌واڵه‌ نه‌زۆكه‌كان موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند ناوی (كریستینا به‌كر)ه‌..ئه‌مه‌ كچه‌ بێژه‌رێكی ئه‌ڵمانی بوو و به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی (ئێم تی ڤی) ئه‌ڵمانی هه‌بوو، له‌پڕ له‌ ساڵی 1995 موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند و به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌ڵمانیا سه‌ریان سووڕما، كه‌ چۆن ئه‌م كچه‌ بێژه‌ره‌ موسڵمان بووه‌! دوای موسڵمانبوونیشی هه‌ر زوو به‌رنامه‌كه‌یان لێسه‌نده‌وه‌ و له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی (ئێم تی ڤی)یش ده‌ریان كرد! به‌ڵام كریستینا له‌میانی به‌رمامه‌ی (بێسنوور)ی كه‌ناڵی (ئه‌لجه‌زیره‌) رایگه‌یاند كه‌ ده‌ركردنم له‌ ئێم تی ڤی كاریگه‌ریی به‌سه‌رم نه‌بووه‌َ ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ناوبانگ و پاره‌م له‌ده‌ست بچێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا زۆر شتی گرنگم به‌ده‌ست هێنا..له‌ سه‌رووی هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕم به‌ده‌ست هێنا كه‌ ده‌توانم به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا زاڵ بم. من تا موسڵمان نه‌بووم نه‌مده‌زانی خۆشه‌ویستی چییه‌! خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ خۆشه‌ویستی خودایه‌ كه‌ پێشتر من لێی بێ ئاگابووم. شایانی باسه‌ كریستینا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ندین ساڵ به‌رنامه‌ی هونه‌ری له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ڵمانی پێشكه‌ش كردووه‌، بۆیه‌ كه‌وته‌ خوێندنه‌وه‌ی هونه‌ری ئیسلامی و له‌ڕێگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه‌ شاره‌زایی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام په‌یداكرد و دواتریش موسڵمان بوو.. هه‌روه‌ها كریستینا ده‌ڵێ: پێشتر له‌ بێژه‌رێك بووم كه‌ ناوبانگم به‌هه‌موو ئه‌وروپادا بڵاوببۆوه‌، به‌ڵام وه‌ك ئێستا به‌خته‌وه‌ر نه‌بووم و وه‌ك ئێستا مرۆڤێكی خاكی نه‌بووم و خه‌ڵكانی دیكه‌م خۆشنه‌ده‌ویست و ئه‌وه‌نده‌ش گرنگیم به‌ كاروباری خێزانه‌كه‌م نه‌ده‌دا.

له‌ ماڵپه‌ڕی دوورگه.‌