یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
بۆ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌.. یه‌كێتی زانایان داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/09/2010 : 11:38:39
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان زۆر دڵسۆزانه‌ سووره‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ره‌نجامی شێوه‌ی دابه‌شكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی له‌ حه‌ڵاڵی‌و حه‌رامی ده‌ركه‌وێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مامۆستایانی ئایینی‌و هاووڵاتیانی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ (7/9/2010) نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌، تێیدا داوای روونكردنه‌وه‌ ده‌كات له‌ چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی ئه‌و (300) هه‌زار دیناره‌ی له‌ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوو جار گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و، به‌ڕێز بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی كراوه‌. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات هاووڵاتیان له‌و بابه‌ته‌ دڵنیا بكه‌نه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڵێنی پێداوین كه‌ به‌ زووترین كات روونكردنه‌وه‌كه‌مان بده‌نێ‌‌و، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌ییشتنی روونكردنه‌وه‌كه‌، دوای گفتوگۆ‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به‌ زووترین كات ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌ هاووڵاتیان راده‌گه‌یه‌نین.