یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
به‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌سۆران مه‌راسیمێك بۆ(م.مه‌لاشه‌ریف باله‌كی )به‌ڕێوه‌ چوو.
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/10/2010 : 11:31:29
قه‌باره‌ی فۆنت
ئێواره‌ی 9/10/2010شه‌ممه‌ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران وبه‌ئاماده‌بوونی (م.مه‌لاعبدالله مه‌لاسعیدگرتكی)سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ومامۆستایانی ئاینی ونوێنه‌رانی حیزبی وحكومی وكه‌سایه‌تی وجه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه‌ ,به‌مه‌به‌ستی رێزلێنان له‌ ته‌مه‌نی پڕعیلم وزانست ومه‌لایه‌تی (م.مه‌لاشریف باله‌كی )له‌سێیه‌مین رۆژی پرسه‌كه‌داله‌ هۆلی بۆنه‌ ئاینیه‌كانی گوندی بێلنگری سه‌ربه‌ قه‌زای سۆران مه‌راسیمێكی شایسته‌ی ئه‌نجامدا .كه‌تیایداسه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ووته‌یه‌كداوێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می وسه‌ره‌خۆشی خۆی بۆكۆچی دوای مامۆستا.

باسی كاریگه‌ری وڕۆلی مامۆستایانی ئاینی كردوبه‌پێویستی زانی كه‌خه‌بات وماندوبونیان له‌پێناوخزمه‌تكردنی ئاین ونیشتمانه‌كه‌یان هه‌میشه‌ به‌به‌رزی ڕابگیرێ.هه‌روه‌هاده‌ستخۆشانه‌شی له‌لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كردبۆئه‌نجامدانی ئه‌وجۆره‌ مه‌راسیمانه‌ كه‌هێمایه‌كه‌ بۆپه‌رۆشی وخه‌مخۆری نێوان زانایان و هیوای خواست كه‌زانایانی ئاینی هه‌میشه‌ به‌وجۆره‌ رۆحیه‌ته‌ی هه‌یانه‌ بمێننه‌وه‌وبه‌باشترین شێوه‌خزمه‌ت به‌یه‌كتروئاین وولاته‌كه‌یان بكه‌ن .پاشان هه‌ریه‌ك له‌(م.مه‌لاعبدالواحیدباله‌كی و.م .مه‌لاعبدالله باله‌كی)به‌ناوی بنه‌ماله‌ی خوالێخۆشبووسوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ولقی سۆران وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانیان كردبۆئه‌وخه‌ مخۆری وپه‌رۆشیه‌ی كه‌هه‌یان بوه‌وئاماده‌بونیان له‌به‌خاك سپاردن وئاماده‌بونیان له‌هه‌رسێ رۆژی پرسه‌كه‌دا.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌شه‌وی 6/10/2010 چوارشه‌ممه‌ (م.مه‌لاشریف احمد حسێن باله‌كی)به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی له‌ناكاوكۆچی دوای كرد.