یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئێراق ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2010 : 11:48:42
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی (17/10/2010) شاندێكی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئێراق سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.

شاندێكی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئێراق، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی زانایانی ئایینی سووننه‌ ده‌كات له‌ ئێراق، پێكهاتبوو له‌ دكتۆر مه‌حمود ئه‌لعانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌ن‌و، دكتۆر مونیر عوبه‌یدی جێگری‌و دكتۆر سه‌ڵاح به‌رپرسی لقی روسافه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو.


له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، كه‌ سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆك‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مامۆستا ئازاد به‌رپرسی لقی كه‌ركوك ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی زانایان زۆر به‌ گه‌رمی پیشَوازی كردن، باسی له‌ گرنگی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ كرد، كه‌ كۆمه‌ڵێك شت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زانایانی سووننه‌ی ئێراق ده‌مان به‌ستێته‌وه‌، له‌وانه‌ برایه‌تی ئیسلامی‌و یه‌ك مه‌زه‌بی‌و یه‌ك پیشه‌یی‌و یه‌ك نیشتیمانی، بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگی زۆر به‌و دانیشتنانه‌ بدرێت، تا بتوانین پتر گیانی برایه‌تی قوڵبكرێته‌وه‌، نه‌خاسمه‌ به‌ هۆی رووداوه‌كانی دوای روخانی رژێمی پێشووی ئێراق بۆشاییه‌كی زۆر له‌ نێوان زانایانی كوردستان‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێراق دروست ببوو.


سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكێكی خسته‌ سه‌ر مێژووی یه‌كێتی زانایان‌و گرنگترین ئه‌و كارانه‌ی كردوویانه‌‌و، پڕۆژه‌كانی داهاتوویان، به‌تایبه‌تی ئێمه‌ زۆر گرنگی به‌ فه‌توا ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌ په‌نای فه‌توادانه‌وه‌ خه‌ڵكی به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ نه‌بات.




ئینجا داوای له‌ وه‌فدی میوان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆیان ببینن له‌ ته‌وجیهكردنی زانایان به‌ره‌و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی هاووڵاتیانی ئێراق تێیكه‌وتوونه‌، كه‌ زۆر جار رای خراپیان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ئه‌زموونه‌كه‌ی هه‌یه‌.


ده‌رباره‌ی یه‌كێتی زانایان سه‌رۆكی زانایان گووتی: یه‌كێتی زانایان ماڵی هه‌موو زانایه‌كی ئایینیه‌، جا سه‌ر به‌ هه‌ر مه‌زه‌ب‌و ته‌یارێك بن، ئێمه‌ پشتیوانی له‌ هه‌موو مامۆستایان ده‌كه‌ین‌و، هه‌وڵ بۆ چاكردنی ئیشی هه‌مووان ده‌ده‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ پیشه‌ییانه‌ بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك مامۆستای ئایینی بێت، ئێمه‌ به‌ ئه‌ندامی خۆمانی ده‌زانین، جا سۆفی بێت یان سه‌له‌فی بێت، یان هه‌ر بۆچوونێكی دیكه‌ی هه‌بێت، مادامه‌ مامۆستای ئایینیه‌، خۆی به‌ مه‌سئول ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به‌ ئایین‌و وڵات‌و گه‌له‌كه‌مان.


ئینجا شاندی ناوبراو تیشكێكی خسته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی‌و مێژو ‌و ئامانجه‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئێراق، رایگه‌یاند: ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ لابردنی فیكری تووندڕۆیی له‌ ناو خه‌ڵكی ئێراق به‌تایبه‌تی ئه‌هلی سوننه‌، كه‌ خه‌ڵكێك ئه‌و رووداوانه‌ی ئێراقیان به‌ هه‌ل قۆسته‌وه‌ تا فیكری تووندڕۆیی له‌ ناو هاووڵاتیان بڵاوبكه‌نه‌وه‌، تا ئێستاش هه‌نگاوی باشمان هاوێشتووه‌. هه‌روه‌ها كارده‌كه‌ین بۆ لابردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێن.



پاشان كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و دیدارانه‌ به‌رده‌وام بن‌و، له‌ داهاتووشدا كۆمه‌ڵێك چالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.