یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
گوتاری سه‌رده‌میانه‌ له‌ وتاری هه‌ینیدا له‌ كۆڕێكی د. به‌شیر
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/10/2010 : 11:46:58
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ میانه‌ی ئه‌و خوله‌ رۆشنبیریه‌ی كه‌ راگه‌یاندنی ئایینی بۆ مامۆستایانی وتاربیژانی ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ری هه‌ولیر كه‌ له‌ رۆژانی 19تا21/10/2010 ئه‌نجام ده‌دری وه‌ ژماره‌ی ئه‌و وتاربێژانه‌ی كه‌ به‌شداریان كردوه‌ 21 وتاربیژن وه‌ ماوه‌ی خوله‌كه‌ سێ‌ رۆژه‌ كه‌ تیایا وێرای بابه‌تی ئایینی و علومی ئیسلامی بابه‌تی فیركردنی ئینته‌رنیت كۆمبیوته‌ر تیا به‌رجه‌سته‌ ده‌كرێت وه‌ بۆ رۆژی یه‌كه‌می به‌ریز د بشیر خلیل حداد بابه‌تیكی تایبه‌ ت به‌ كاریگه‌ری گوتاری ئایینی و ده‌عوه‌ی هاوچه‌رخ و ئینجا به‌ دریژی باسی سیماتی وتاری هه‌یینی و په‌یامی سه‌رده‌می كرد بۆ به‌شداربوان بابه‌ته‌كه‌ی شێوازیكی تایبه‌تی تیدابوو كه‌ به‌ عملی باسی له‌وه‌كرد كه‌ ده‌بی وتار و په‌یاممان پاریزگاری له‌ هزری گه‌نجان و لاوانمان بكات و هه‌ول بده‌ین بیانپارێزین وه‌ ده‌بێ ره‌سه‌نایه‌تی و نوێخوازی له‌ اسلام بكه‌ین كه‌ به‌ پیی شریعه‌ت و زانسته‌كانی برۆین وه‌ ئایینی پیرۆزی اسلام وه‌ك شارستانیه‌ت باس بكه‌ین كه‌ خاوه‌ن ئه‌زمون و مێژوه‌ نه‌ك شێوازی بیردۆز به‌كاربهێنیین وه‌ دووپاتی ئه‌وشی كرده‌وه‌ كه‌ په‌یام و گوتارمان شێوازی مامناوه‌ندی و هاوسه‌نگیه‌كی كه‌ دوور بێت له‌ توندو تیژی وه‌ هه‌ول بده‌ین تركیز بكه‌ینه‌ سه‌ر نه‌هیشتنی زولم و زۆرداری وه‌ له‌ كۆتایشدا ئامۆژكاری به‌شداربوانی كرد كه‌ لایه‌نی نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و به‌هێزكردنی ئینتمای نیشتمای به‌هێزبكه‌ین به‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی كارو به‌رنامه‌ی خۆمانی بزانین.

به‌ریزانی به‌شداربوو گه‌لیك مداخله‌ و راو سه‌رنج و پیشنیاریان پیشكه‌ش كرد كه‌ بوه‌ مایه‌ی ده‌وله‌مه‌ند كردنی بابه‌تی ئه‌ورۆی خوله‌كه‌



سلام كریم سیدان

راویژكار

به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی