ئێوارەی رۆژی 29ی5ی2021 مامۆستا مەلا عوسمان پشتئاشانی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەرین كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عوسمان پشتئاشانی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەرین (مامۆستا مەلا عوسمان پشتئاشانی)مان پێگه‌یشت، کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی شارەزاو هەڵکەوتوو بوو، خزمەتێکی زۆری کردووەو کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و قسەخۆش و خۆشەویستی لای خەڵک بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
30ی5ی۲٠۲1