یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یەکێتی زانایان لەسەر ئەو سوکایەتیانەی بەرامبەر هاوەڵە بەرێزەکان کراوە بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/03/2022 : 21:58:05
قه‌باره‌ی فۆنت

 لەهەمبەر ئەو تۆمارە دەنگیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە، کە تێیدا کەسێک سوکایەتی بەرامبەر هاوەڵە بەرێزەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەکات و تەشهیرو قسەی نەشیاو بەرامبەر حەزرەتی موعاویەو یاوەران و زانایانی ئیسلام دەکات، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(فَإِنْ آَمَنُوا بِمِثْلِ مَا آَمَنْتُمْ بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوْا وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ..) (سورة البقرة:137).


بەداخەوە لەو چەند رۆژەی رابردوو گوێبیستی تۆمارێکی دەنگی بووین، کە تێیدا کەسێکی دیاری نێو تەریقەتی قادری سوکایەتی و تەشهیرو قسەی نەشیاو بەرامبەر هاوەڵە بەرێزەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) دەکات، وێڕای ئەوەی هەموومانی نیگەران کردووەو دڵنیاین کە خەڵک و موسڵمانانی کوردستان لەوە هۆشیارترن رەفتارو بەرنامەی نەخوازراو کاریگەریان تێ بکات، لەهەمان کات ئەم جۆرە رەفتارانە پێچەوانەی پرنسیپەکانی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و نەریتی موسڵمانانەیە، لەبەر ئەوەی پێگەو رێزی هاوەڵە بەرێزەکان قابیل بەتانەو قسەی نەشیاو نین و رێزگرتنیان واجبێکی شەرعی و ئیمانیە، ئێمە لە کوردستان چاوەڕێی ئەوەین هەمووان پارێزگاری لەو پێکەوەژیانە بکەین، کەتایبەتمەندی و جوانی و قەدرو مێژووێکی درەوشاوەی بە کوردستان بەخشیوە، نەک کەسانێک بەناوی ئایین و بە ئەجێندای ناروون هەستی موسڵمانان بریندار بکەن و سوکایەتی بەرامبەر یاوەران دەرببڕن.


ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەم جۆرە کردەو رەفتارە نەشیاوانە دەکەین، لەهەمان کات بە پێویستی دەزانین ئەم کەسە داوای لێبوردن لە خواو خەڵک بکات، لەگەڵ ئەوەش دووپاتی دەکەینەوە ئەرکی داواکاری گشتیە لەم جۆرە سوکایەتیانە بێتە دەنگ و رێکاری پێویست بگرێتە بەرو کوردستانمان پارێزراو بێت لەم جۆرە هەنگاوە مەترسیدارانە.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


22ی شەعبانی 1443هـ


25ی3ی2022م