توێشووی رەمەزان.. کۆمەڵێک وتار‌و فەتوای تایبەت بە رەمەزان | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/04/2022 : 15:39:11 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
له‌و كتێبه‌دا كۆمه‌ڵێك وتاری په‌یوه‌ست به گه‌وره‌یی‌و چۆنیه‌تی پێشوازی‌و ئه‌حكامه‌كان‌و حیكمه‌ت‌و فه‌لسه‌فه‌ی رۆژوو گه‌وره‌یی به‌خشین‌و كاته ئاڵتونیه‌كانی ئه‌و مانگه‌ی تێدایه، له‌هه‌مان كات سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌توایانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای له‌خۆ گرتووه، كه باس له‌و پرسیار‌و پێشهات‌و ئه‌حكامه تایبه‌تانه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌كات‌و زۆر جار بوونه‌ته جێی مشت‌ومڕ له ناو كۆمه‌ڵگه. مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان یه‌كێكه له روكنه‌كانی ئیسلام، خوای گه‌وره له‌سه‌ر موسڵمانانی فه‌ڕز كردووه، بۆیه ساڵانه كه مانگی ره‌مه‌زان دێت كه‌شێكی ئیمانی روو له خه‌ڵكی موسڵمان به‌گشتی‌و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كات، كه ته‌عبیره له خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆ ئیسلام‌و پابه‌ندیان به رێنمایی ئایینی، له‌هه‌مان كات ره‌نگدانه‌وه‌ی پیرۆزی‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌و مانگه‌یه به‌سه‌ر لایه‌نی رۆحی‌و ئیمانی موسڵمانان ده‌ره‌كه‌وێت. گرنگه هه‌مووان پێكه‌وه به رۆحێكی ئیمانی خۆی بۆ ئاماده بكه‌ین‌و، به‌و په‌ڕی نیه‌تپاكی‌و خواپه‌رستی‌و كاری چاكه‌و خێر پێشوازی بكه‌ین. مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ده‌یان وانه‌ی گرنگ‌و سه‌دان په‌یامی ئینسانی‌و ئیمانی له‌خۆ گرتووه، بۆ سه‌ر له‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ناواخن‌و ده‌روون‌و لایه‌نی ویژدانی مرۆڤی ئیماندار، تا به هۆیه‌وه هه‌م له‌خوا نزیك بێته‌وه‌و هه‌میش هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی رێك خاته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته بكه‌ینه هانده‌رێكی سه‌ره‌كی له ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و برایه‌تی‌و رێز لێك نان‌و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌رو به‌رجه‌سته‌كردنی سیمانی دینداری‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته نیشتمانیه‌كان‌و قوڵكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به‌خوا‌و خه‌ڵكی موسڵمانه‌وه.
دەتوانن لەم لینکەوە ئەم پەرتووکە دابەزێنن، کە کۆمەڵێک وتاری پەیوەست بە مانگی پیرۆزی رەمەزانی تێدایە: http://www.zanayan.org/partuk/%D8%AA%D8%B5%D9%85%D9%8A%D9%85.pdf | |