یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ یەکێتی زانایان و وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/05/2022 : 17:54:45
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 25ی5ی2022 بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و وەزراەتی رۆشنبیری لەسەر دیاردەی زۆربوونی کوشتن و توندوتیژی ناو کۆمەڵگە لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف کۆبوویەوە.


سەرەتای دیدارەکە بەرێز د. پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وێڕای بەخێرهێنان و سوپاسی ئامادەبووان، باسی لە رۆڵی دیاری هەردوو دامەزراوەیی ئایینی وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان کرد، کەوەک یەک تیم و بە هەماهەنکی بەردەوام لەهەوڵی کەمکردنەوەی گرفت و دیاردە نەخوازراوەکانی نێو کۆمەڵگە بوون و هەوڵی بەردەوامیان بۆ هۆشیاری و سەقامگیری کۆمەڵگەو ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کردووەو لەم هەوڵەش بەردەوام دەبن.


دواتر بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت سوپاسی خۆی ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان کردو رۆڵ و هەنگاوەکانی حکومەتی لەمەڕ مەترسی زۆربوونی دیاردەی کوشتن بەتایبەت کوشتنی ئافرەتان باس کردو تەئکیدی لەوە کردەوە کە هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتن نیە، بەرپرسیارێتی هەمووانە رووبەڕووی ئەم دیاردە ترساکە ببینەوە، کە کاردانەوەی خراپی لەسەر سومعەی هەرێمەکەمان دروست کردووە.


لەبەشێکی تری قسەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت رۆڵی یەکێتی زانایانی بەرز نرخاند لەم بوارەو داواشی کرد لە هەنگاو و هەڵمەتی ئایندە رۆلی زیاتر بگێڕن بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیەو هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان، چونکە مامۆستایانی ئایینی رۆڵ و کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر کۆمەڵگە.


پاشان بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەسەر بابەتی دانیشتنەکە ئاماژەی بە گرنگی سەلامەتی و پاراستنی مرۆڤ لەروانگەی ئیسلامەوە کرد، کە ئیسلام رێز لە مرۆڤ دەگرێت و لەگەڵ ئەم دیاردەی کوشتنە نیە، کە لە کوردستان بە رێژەیەک زۆر بووەو خەریکە لەدەست دەدەچێت، گوتیشی: یەکێتی زانایان هەمیشە پاڵپشت بووە بۆ هەنگاوەکانی نەهێشتنی کوشتن و دیاردەی توندو تیژی بەهەموو جۆرو شێوەکانیەوە.


لە بەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بە هۆکارەکانی زۆربوونی ئەم حاڵەتانە کردو بەوردی چەند هۆکارێکی خستە ڕوو، پانیش چارەسەری ئەم دۆخەی بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت راگەیاندو پاڵپشتی یەکێتی زانایانیشی لەم بارەوە دەربری.


شایەنی باسە دواتر هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و د. حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەسەر ناوەرۆکی دانیشتنەکە قسەیان کردو مەترسی و هۆکارو چارەسەری پرسەکەیان بەروون و راشکاوی باس لێوە کردو چەندین خاڵیان پەیوەست بەم پرسە ئاراستە جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.


شایەنی باسە کۆبوونەوەکە چەند ئالیەت و میکانیزمێکی تایبەت بە کرمکردنەوەی ئەم دیاردەیەو هەنگاوی ئایندە بەهابەشی و پالپشتی دەزگاو ناوەندە مەعنیەکان دەستنیشان کرد.