ئەمرۆ 13ی7ی2022 گەورە زانا‌و بیریار‌و کەسایەتی دیاری ئایینی لە کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامی مامۆستا دکتۆر شێخ مستەفا پێنجوێنی لە تەمەنی ۹۱ ساڵی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا دکتۆر شیخ مصطفى پێنجوێنی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی هەڵکەوتووی دیاری کوردستان و جیهانی ئیسلامی و دڵسۆزی ئیسلام و موسڵمانان (مامۆستا دکتۆر شێخ مستەفا پێنجوێنی)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک لەخزمەتکردن ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا شێخ مستەفای رەحمەتی یەکێک بوو لە گەورە زانایانی کورد‌و جێی شانازی و تەقدیری مامۆستایانی ئایینی بوو لە کوردستان، خزمەتێکی گەورەو بەرچاوی لەبواری پیشەیی و کاروانی ئیسلامی پێشکەش کردووەو وەک موسڵیح و موڕەبی و مودەریس و وەفاداری رێبازی زانایان و کەسایەتیەکی کاریگەری بواری زانست و بانگەوازی ئیسلامی خاوەنی میراتێکی گەورەو بەنرخە، کە بە وەفاتی کەلێن و بۆشاییەکی گەورەی لەناومان دروست کرد، بەڵام ناو‌و و خزمەتەکانی بۆ هەمیشە لەبەر چاو دەمێننەوە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و زانایانی کوردستان بەگشتی و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی بەتایبەتی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۱۳ی۷ی۲٠۲۲