ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی 8ی 2022 بەرێز د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەنوێنەرایەتی یەکێتی زانایان بەشداری لە "دیداری یاد و ڕێزلێنان"ی هەردوو زانای ئایینی خودا لێخۆشبوو "د. مستەفا مەحموود پێنجوێنی" و "د. نیزامەدین عەبدولحەمید شێخ بزێنی" لە شاری هەولێر کرد.
شایەنی باسە دیدارەکە لەلایەن سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فکری ساز کرابوو، کە تێیدا چەندين زاناو بیرمەندو ئەکادیمی و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەی بوون و چەند توێژینەوەیەکیش لەسەر ژیان و هەڵوێیست و کەسایەتی هەردوو خوالێخۆش بوو پێشکەش کران .