یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بەها ئەخلاقی و خێزانیەکان یەکێتی زانایان و وەزارەتی گواستنەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/08/2022 : 13:29:20
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 21ی8ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازیان لە بەرێز ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و مامۆستا جەمال بەرێوەبەری گشتی لە دیوانی وەزراەت و ستافی وەزارەت کرد.


سەرەتا وەزیری گواستنەوە سوپاسی پێشوازی گەرمی یەکێتی زانایانی کردو باسی لە رۆڵ و پێگەی یەکێتی زانایان لەخزمەتکدرنی کۆمەڵگەو پێکەوەژیانی ئایینی و پاراستنی بەهای کۆمەڵایەتی و رەوشتی کۆمەڵگەو ئەو دەسپێشخەرییەی یەکێتی زانایان سەبارەت بە قەدەغەکردنی سایتە ئابڕوبەرەکان کردو رایگەیاندن ئێمە سوپاسی ئێوە دەکەین و چاوەڕوانی پاڵشتی ئێوەین بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە لەخزمەتی کوردستانە.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی کردو خواستی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی خستە ڕوو لە خزمەتکردنی ئایینی ئیسلام و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و کارکردن لەسەر هێشتنەوەی بەهاو رەوشتە کۆمەڵایەتیەکان و هۆشیارکردنەوەی خێزان و رۆڵەکان لەسەر پەروەردەیەکی دروست و دوور لە لادان و هەڵوەشانەوەو تێکچوونی شیرازەی خێزان و هەڵسوکەوتی نەشیاو.


دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەردوو بەرێزان د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن ناوەرۆکی بڕیاری (پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی- چەپکەی خێزانی) کە کۆمەڵێک خاڵی گرنگ خۆ دەگرێت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ رای گشتی و دەزگاکانی راگەیاندن روون کردەوە.


یەکێتی زانایان لە نوسراوی ژمارە (54و55) لە بەرواری 23ی1ی2019 بە فەرمی داوایەکی ئاراستەی هەروودو وەزراەتی گواستنەوەو گەیاندن و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کرد، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بەها کۆمەڵایەتی و خێزانیەکان و دانانی سنورێک بۆ ماڵپەڕە خراپ و ئابڕوبەرو نەشیاوەکان، بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری تێکدانی رەوشتی گەنجان و کۆمەڵگەی کوردی و شێواندنی بەها کۆمەڵایەتیەکان. دواترو لە بەرواری 4ی3ی2020 وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بەنوسراوی فەرمی ژمارە (795) ولامی یەکێتی زانایانی داوەتەوەو بە فۆرمی (بلۆککردنی سایتە ئابڕوبەرەکانی ئینتەرنێت) گشاندنێکی ئەنجامداو بڕیاری کارکردنی لەم بارەوە دەرکرد. هەروەها داواکاری گشتی بەنوسراوی ژمارە 108 لە بەرواری 4ی2ی2019 وڵامی یەکێتی زانایانی دایەوەو پابەندکردنی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتی بە راگرتنی ماڵپەرە سێکسیەکان خستە بەرنامەی کارەوە.


دواجار وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بە نوسراوی ژمارە (2342) لە بەرواری 17ی8ی2022 فەرمانێکی تایبەت بە پاکێجی ئێنتەرنێتی خێزانی دەرکردو تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی داب و نەریت ئەخلاقی بەرزی کۆمەڵگەی کوردستان و ژیانی خێزانی  و کەمکردنەوەی لایەن نەرێنیەکانی ئینتەرنێت و خراپ بەکار هێنان، بڕیارماندا سەرجەم کۆمپاناکانی ئینتەرنێت و مۆبایل بواری پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانیان هەبێت.


لە نوسراوەکە ئاماژە بە چەند بابەت و خاڵێک کراوە، کە بە پێی بڕیارەکە دەبێ پاکێجەکە رێگەیان پێ نەدات لەوانە: سوکایەتی بە ئایین و پێغەمبەران و کتێبە ئاسمانیەکان و سەرجەم ئایین و ئایینزاکان و، تێکدانی ئاسایشی پێکەوەژیان و بڵاوکردنەوەی رق و کینەو توندو تیژی و، بۆککردنی ماڵپەڕە سێکسیەکان و، کرین و فرۆشتنی چەک و، قومار بەهەموو جۆرەکانیەوەو، دراوی ئەلیکترۆنی و هاندان بۆ جگەرەو ماددە کحولیەکان و، ماددەی هۆشبەرو توندوتیژی خێزانی ..هتد.


لەکۆتایی نوسراوەکە ئەوەش هاتووە، کە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لەکاتی کەمتەرخەمی هەر کۆمپانیایەکی ئێنتەرنێت و مۆبایل رێکاری یاسایی دەگرێتە بەرو سزای یاسایی بەسەر لایەنی ناپابەند دەسەپێنێت.