ڕۆژی پێنج شەممە 2022/9/1 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.
لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( ئاداب و مەرجەکانی وتابێژان)کرا.
پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ مامۆستا مەلا ( سلێمان گەرەوەیی) بەناونیشانی ( بەهێزکردنی وتاری هەینی ) بەرێوە چوو.
خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.
ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.