بەڕێز.. سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان..
بەڕێزان.. ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان..
بەبۆنەی یادی (٥٢) پهنجاودوو ساڵهی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەى ئێوهی بهڕێز دەکەین، هیواى سەرکەوتن و سەرفرازی و بهردهوامیتان بۆ دهخوازین لە خزمەتكردنی گەل و وڵات و ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا.
یەکێتیی زانایان لە هەناوی شۆڕشی مهزنی ئهیلوولدا لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی کوردستان و لەژێر ڕاسپارده و ڕێنمایی سەرۆکی بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستان، مەلا مستەفا بارزانی، لە ١٩٧٠/٩/٢١ دامەزرا به ئامانجی خزمەتکردن و سەرپەرشتیکردنی زانایانی ئاینی و ڕێکخستنی کاروبارەکانیان لهپێناو خزمەتگهیاندنی زیاتر به ئاینى پیرۆزی ئیسلام و وڵات.
زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان، هەمیشە لە پێشەنگی خەباتی نەتەوایەتیدا بوون، سەرەڕای فێرکردن و شیکردنەوەی بنەما ئاینییەکان، چەکیشیان لە شان بووە بۆ بەرگریکردن لە خاك و نیشتیمان و بە ڕێنماییەکانیان خەڵكیان بۆ ئاینپهروەری و وڵاتپەروەری هانداوە و کۆڵەگەی سەرەکیی پێكەوەژیان بوون، خوازیارین له ئایندەشدا زانایان ڕۆڵی کارای خۆیان له بەرزکردنەوەی ئینتیمای خهڵك و وڵاتپەروەری و ناساندنیان بە بنەما سەرەکییەکانی ئاین و لێبووردەیی پهرهپێبدهن و دەست لە ناو دەست لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە ئاینییەکانی دیکە، گەنج و لاوانمان بۆ پێکەوەژیان و لێبووردەیی و خۆشویستن و خزمەتکردنی وڵات هان بدەن.
جارێکی دیکە ئەو یادەتان لێ پیرۆز دەکەینەوە و هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن.
د. هێمن ههورامی
جێگرى سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان