دەقی پیرۆزباییەکە"
بەبۆنەی یادی (٥٢) ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و جێگرو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی دەکەین، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و زانایانی پایە بەرزی کوردستان دەکەین، یەکێتی زانایان وەک ڕێکخراوێکی ئایینی و نیشتیمانی ھەروەھا پێویستیەکی واقیعی، لەسەر دەستی جەنابی (مەلا مەستەفای بارزانی) دامەزرا، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە، کە ئایین پەروەری و نیشتیمان پەروەری لەپاڵ خەباتی بەرگری و رزگاری خوازی کوردستاندا ھەمیشە بەیەکەوەبوون و ھەروەھا بەھێزترکردنی رۆڵی زانایانی کوردستانە لەنێو کایەیی خەباتی رزگاری خوازی کوردستاندا، ئومێدەوارین ساڵی داھاتووی کارو پرۆژەکانی یەکێتی زانایان، پڕ لەبەخشش و خزمەتی زیاتر بێت بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەئاراستەی پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی بەھێزتر بکات
د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٢٠ئەیلول ٢٠٢٢