لە يادى پهنجاو و دوو ساڵهی دامهزراندنى يهكێتيی زانايانى ئایینی ئيسلامى كوردستاندا، پیرۆزباییەکی گهرم له سهرۆکی يهكێتيی زانايان و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستايان و زانايانى ئايينی ئیسلامی کوردستان دەکەم، هيوام هەمیشە سەرکەوتنتانە لە بواری هۆشیار کردنەوە و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەکەمان.
مامۆستایانی ئایینی بە درێژایی مێژوو ڕۆڵ و کاریگەری بەرچاویان هەبووە لە پەرەپێدانی کلتوری ژیانی پێکەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و یەکتر قبووڵ کردن، هەروەها خەبات و ماندووبوونیان لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و قوربانیدان لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و کیانێکی سەربەخۆ بۆ کوردستان جێگەی ستایش و ڕێزە.
هیوادارم کار و بەرنامەکانی یەکێتی زانایان پڕ بێت لە بەخشش و خزمەت بە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوە ژیان لە نێوان گشت ئایین و ئاینزاکان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سهرۆكى ههرێمى كوردستان
٢٠٢٢/٩/٢١