یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
هەولێری پایتەخت: یەکێتی زانايان لەسەر کەسایەتی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) دیدارێکی تایبەت بەڕێوە دەبات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/10/2022 : 15:37:17
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 10ی10ی2022 بە سەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای فەتواو ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆو ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی، دیدارێکی تایبەتی بەهەماهەنگی کۆڕبەندی فیقهی گەورە زانایانی عیراق و، دامەزراوەی ئەکادیمی (البلاغي) شیعە، لە سەر کەسایەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ساز کرد..


سەرەتای کۆڕبەندەکە بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو دواتر بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی و بەخێرهێنانی میوانان ئامانجی دیدارەکەی باس کرد، کە ئەم هەوڵەی یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو کۆڕبەندی فیقهی گەورە زانایانی عیراق و ئەکادیمیای ئەلبەلاغی سازیداوە، بۆ ئەوەیە لە چوارچێوەی فرە ئاراستەی فکری و مەزهەبی سوننەو شیعەو کورد دیدو تێروانین سەبارەت بە گەورەیی کەسایەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بخەنە روو، ئەمەش وا دەکات لە ئاستێکی فراوان و زانستی لێکنزیکی و هەماهەنگی و ئالوگۆڕی بۆچوون وەسفی گەورەی ئەو زاتە بکرێ و ببێتە چەترێک بۆ کۆکردنەویە هەمووان.


دواتر بەرێز د. ئیدریس قادر حمدامین راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای دەستخۆشی لە یەکێتی زانایان ئاماژەی بەچەند لایەنێکی گەورەیی کەسایەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) کردو تەئکیدی لەوە کردەوە، کە هەنگاوێکی وا گرنگی وەک سازکردنی دیدار لەنێوان زانایانی کوردو سووننەو شیعە بۆ وەسفکردنی کەسایەتی پێغەمبەرو ئاکارەکانی دەستپێشخەرییەکی زانستی و لەهەمان کات ئایینی گەورەیە.


لە بەشێکی دیدارەکە بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.دیار جەباری راوێژکاری وەزارەت بەشداری دیدارەکە بوون، هەر بەم بۆنەوە بەرێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای پیرۆزبایی یادی مەولود، دەستخۆشی ئاراستەی یەکێتی زانایان کرد بۆ ئەو هەنگاوە گرنگەو تەئکیدی لە پێویستی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە ئایینی و ئەکادیمیەکانی کوردستان و عیراق کردەوەو هیوای خواست ئەم یادە هاندەرێک بێت بۆ ئایندەی گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی.


دواتر پانێلی دیدارەکە دەستی پێکردو بەرێز د.حسن خۆشناو وەک بەرێوەبەری پانێڵ و هەر یەک لە بەرێزان د. ئەنەس محمد شەریف دۆسکی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی وەک نوێنەری یەکێتی زانایان و دکتۆر عبدالکریم ئەلخەزەرجی وەک نوێنەری کۆڕبەندی فیقهی گەورە زانایانی عیراق و دکتۆر عەباس ئەلفەحام وەک نوێنەری ئەکادیمیای ئەلبەلاغی توێژینەوەیان لەچوارچێوەی ناونیشانی دیدارەکە تیشکیان خستە سەر گەورەی کەسایەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) و ئاماژەیان بەوە کرد لە ئێستادا پێویستە ژیان و ئاکارو هەڵوێستە ئایینی و ئینسانیەکانی بە شێوەیەکی زانستی و تێگەیشتنی دروستەوە راڤە بکرێ و رەهەندی ئیمانی و ئینسانی و ژیارییەکانی ئەم پێشەوایە وەک قوتابخانەیەکی گەروە سەیر بکەبن بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی  هۆشیاری و ئەزمونی دین و ژینی کۆمەڵکەو بەهەستێکی میانڕەوانەو دوور لە توندو تیژی پەیامەکانی بگەینین.


شایەنی باسە هەر بەم بۆنەوە چەند سرودێک لە لایەن کۆمەڵەی قورئان خوێنانی کوردستان خوێندرانەوەو رێزلێنانی یەکێتی زانایانیش پێشکەش بەهەردوو کۆربەندی فیقهی گەروە زانایانی عیراق و ئەکادیمیای ئەلبەلاغی کرا.