رۆژی 12ی10ی2022 كونسوڵی گشتی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمی كوردستان به‌رێز نه‌زمی حزوری سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی كرد‌و به گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن به‌رێز د.عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و د.حسن خۆشناو و د. دلشاد گەڵاڵی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی كرا.
له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین وێڕای پیرۆزبایی 52 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان و ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت)، باسی لە رۆڵی زانایانی ئایینی له كوردستان‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌و پاڵپشتی‌و په‌یوه‌نده‌یه دێرینه‌ی نێوان هه‌ردوولا هەیەو لە بەشێکی تری دانیشتنەکە باس لە بار‌و دۆخی ئێستا‌و گرنگی پەیامی میانڕەوی و پێکەوەژیان کرا.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه د.عبدالله مه‌لا وەیسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه، ته‌ئكیدی له هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كردووه‌و هیوای خواست ئەم جۆرە سەردان و پەیوەندیانە بەردەوام بن و پێکەوە كار لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بکەن.