لەهەمبەر بەرز راگرتنی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سوپاس پێزانینێکی تایبەت بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارە دەقەکەیەتی:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
(فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) النحل: ١٥٧.
بەپێویستی دەزانین لەهەمبەر وەفاداری و دڵسۆزی و بەرز راگرتنی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئازیزمان حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) سوپاسی موسڵمانانی کوردستان لە گشت شارو شارۆچکەو دێهاتەکان، بەتایبەت شاری هەولێری سوڵتان موزەفەرەددین بکەین، كە لە مزگەوت و تەکیەو خانەقاو بازاڕو ماڵ و دیوەخانەکان یادی ویلادەتی فەخری کائینات و پێشەوای مرۆڤایەتیان بەرز راگرت.
سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکەین، کە بە فەرمی و لە فیستیڤاڵێکی تایبەتدا یادەکەیان بەرزو پیرۆز راگرت. هەروەها سوپاس بۆ دام و دەزگاو دامەزراوەو رێکخراو و دەزگایەکانی راگەیاندن بۆ شیاندن و بایەخدانیان بەم یادە.
دەستخۆشی زۆرمان بۆ تەواوی لقەکانی یەکێتی زانایان و سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی ئەوقاف و مامۆستایانی ئایینی، کە درێغیان نەکرد لەیادکردنەوەو سازکردنی مەراسیم و ئاهەنگی مەولود، هەروەک سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئەنجومەنی باڵای فەتوا کە بەشداری و بایەخدانیان لەروانگەی بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام گرنگ و گەورە بوو.
دووپاتی دەکەینەوە ئەم یادە پیرۆزە هەنگاوێکی گرنگە بەتایبەت بۆ زانستی پێغەمبەرناسی و ئاشنا بوونی پتر لە ئاکارو بەها جوان و باڵاکان و قبوڵکردنی یەکتر و پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی و بەرەو پێشبردنی کیان وکۆمەڵگە.
مەکتەبی تەنفیزی
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
24ی تشرینی یەکەمی 2022 زاينی
28ی رەبیعولــئەولی 1444 کـۆچی