یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/11/2022 : 20:57:18
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ ۱٦ی۱۱ی2022 بە سەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئامادەبوونی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی کۆبوونەوەی فراوانی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی لە شاری هەولێر بەرێوە چوو.


سەرەتای کۆبوونەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی مەکتەبی تەنفیزی ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لقەکانی یەکێتی زانایان کرد، لەهەمبەر خزمەت و رۆڵی بەرچاویان لەماوەی رابردوو.


دواتر تیشکی خستە سەر دوا هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان و چەند تەوەرێکی ناوخۆی یەکێتی زانایان و پرسی دیکەی پەیوەست بە رەوشی ئایینی و پیشەیی و کۆمەڵایەتی و زانستی لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت بابەتی گەڕانەوەی قوتابخانە ئیسلامیەکان لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان بە ئەنجام گەیشت.


بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی یەکێتی زانایان جەختى لەوە کردەوە، کە پێویستە سەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایان پاڵپشتی خوێندنی ئیسلامی بەگشتی و حوجرەو مەدرەسەکان بەتایبەتی بکەن و هەماهەنگ و هاوکاری تەواو بن بۆ خزمەتی بوارەکەو پێگەیاندنی مامۆستای ئایینی.


لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە باس لە دۆخی ئیمتیازاتی قوتابیانی ئیسلامی و وەرگرتنیان لە کۆلێژو پەیمانگاکان و ئاریشەکانی بەردەم خوێندنی باڵا کراو تەئکید لەوە کرایەوە ئەوەی لەتوانای یەکێتی زانایان بێت بۆ خزمەتی مامۆستایانی ئایینی درێغی نەکات، هەروەها بابەتی کردنەوەی زانکۆی ئیسلامی و دوا هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی رێکارە پەیوەستەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


لە تەوەرێکی تردا باس لە رەوشی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش کراو کۆمەڵێک تەوەری مەعنی لەم بارەوە خرایە روو، کە ئەندامانی سەرکردایەتی بەتێروتەسەلی قسەیان لە بارەوە کرد.


هەر لەم کۆبونەوە باس لە پرۆژە یاسای توندوتیژی خێزانی کرا، کە ماوەیەک لەمەوبەر لە پەرلەمانی کوردستان خویندنەوەی یەکەمی بۆ کراو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو یەکێتی زانایانیش لەروونکردنەوەیەکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەیەوە بۆ رای گشتی راگەیاند، لەم چوارچیوەیەدا بەوردی قسەو باس لەسەر ناوەرۆک و دەرهاوێشتەکانی یاسایەکە کراو سەرنجەکان خرانە روو.


شایەنی باسە لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی دیکەی پەیوەست بە رەوشی ئایینی و کاری پیشەیی و زانایان و کاروبارێکی ناوخۆیی و تایبەتی یەکێتی زانایان تاوتوێ کراو سەرکەوتووانە کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.