ئەمرۆ 17ی11ی2022 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی ناحیەی فایدە مامۆستا شێخ محمود ئەلیوسفی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا شێخ محمود ئەلیوسفی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەر (مامۆستا شێخ محمود ئەلیوسفی)مان پێگه‌یشت کە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی لێهاتوو و سادەو زانا‌و مودەریس و ئەدیب بووەو ماوەی هەشت ساڵ ئەندامی لقی موسڵی یەکێتی زانایان و ماوەیەکش لە لێژنەی ئەوقافی موسڵ بووە، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی لەسەر دەستی ئەو بڕوانامەی زانستیان وەرگرتووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
17ی11ی۲٠۲2