رۆژی ( 2022/12/3) سەنتەری تاڵاسیمیای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ،وەبەسەرپەرشتی ملا رعـدنوری ئۆمەربلی کارگێری لقی هەولێری یەکێتی زانایان ، هەلسا بە کردنەوەی خولێک بۆ بنبڕکردنی نەخۆشی تاڵاسیمیا بۆ مامۆستایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ،
لە ڕوانگەی ئایین و دواتر لە ڕوانگەی تەندروستی باس لە هاوسەرگیریەکی تەندروست کرا و دواتر باس لە گرفت و کێشەکانی نەخۆشی تاڵاسیمیا کرا و باس لە ڕێکارەکانی ڕێگرتن لەو نەخۆشە کرا ،
وە باس لە گرنگی خوێن بەشی کرا بۆ نەخۆشانی تاڵاسیمیا ،
مامۆستایانی ئایینی پایەدار بەگەرمو گوڕیەوە بەشداریان لە ۆڕەکە کرد و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بە پشتگیری کردنی ئەو پڕۆژە نیشتیمانیە .
ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیـسلامی کوردستان . (2022/12/3)