یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یەکێتی زانایان مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (علماء الدين الإسلامي في كوردستان في مواجهة داعش) ساز دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/12/2022 : 13:42:21
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 19ی12ی2022 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا ویسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێز ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرێوەبەری دام و دەزگاکان و مامۆستایانی ئایینی و نوسەرو رۆشنبیران، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبێک لەسەر رۆڵی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بەناونیشانی (علماء الدين الإسلامي في كوردستان في مواجهة داعش) له نووسينی (د.عبدالله مەلا وەیسی) سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرێوە چوو..


سەرەتای مەراسیمەکە بە چەندئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو دواتر بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرۆکی زانایان ئاماژەی بە رۆڵ و هەڵوێیستی زانایانی ئایینی کرد لە رووبەروو بوونەوەی داعش و بیری توندڕەوی لە کوردستان، هەروەها باسی لەوە کرد کە داعش بەتەنها دوژمنی موسڵمان و مەسیحی و ئێزیدی نەبوو، بەڵکو دوژمنی ئینسانیەت بوو، بۆیە کوردستان بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی توانی داعش تێک بشکێنێت و ناوی کورد و پێشمەرگە زیاتر لەرووی قارەمانێتی و پارێزەری پێکهاتەو نەتەوەکان و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەدونیا بناسێنێت.


دواتر بەرێز ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن وتەیەکی پێشکەش کردو دەستخۆشی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کرد بۆ نووسینی ئەم کتێبەو باسی لە رۆڵی زانایان لە پێکەوەژیانی ئایینی و پاراستنی هاوسەنگی و رێزگرتنی ئایینەکان کردو ئاماژەی بەوەشدا کە موسڵمانان زۆرینەن فەزڵی ئەو پێکەوەژیانەی هەیە بۆ ئەوان دەگەرێتەوەو رۆڵیان هەبوو لە پاڵپشتی پێشمەرگەو تێک شکاندنی داعش و گروپە توندڕەوەکان.


پاشان بەرێز د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو باسی لە ناوەرۆکی کتێبەو رۆڵی زانایانی کوردستان لە نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 لەرووی هەڵوێست و پاڵپشتی و نووسین و فەتوا و هۆشیارکردنەوە کۆمەڵگەو سەردانی بەرەکانی بەرگری و کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەرووی ئاوارەکان کردو بە شێوەی دیکۆمێنت وەک بەرچاوخستنی رۆلی زانایان لە کتێبەکە تۆمار کراون.


هەروەها باسی لە گرنگی رۆڵی زانایان لەرووی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەرووی فکرییەوە کرد، کە لایەنێکی پێویستەو ئەرکی ئێستاشمانە هەوڵی زیاتر بدەین بۆ بنەبڕکردنی بیری توندڕەوی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی لە کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین نەوەیەکی گۆشکراو بە هەستی ئایینپەروەری و نەتەوەپەروەری پێ بگەیەنین.


هەروەها باسی لە رۆڵ و هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان لەسەرتاسەری کوردستان و بەتایبەت مەکتەبی تەنفیزی ەکێتی زانایان کردو سوپاسی خۆی ئاراستە کردن کە شانازیەکی گەورەیان لەم بوارە تۆمار کردووە.


شایەنی باسە دواتر کتێبەکە بەسەر بەشداربووانی مەراسیمەکە دابەشکراو بۆیە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.