ئەمڕۆ پێنج شەممە5ی1ی2023 لێژنەی بەدواداچوونی رادیۆو تیڤیەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی هەولێر سەربەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن سەردانی ڕادیۆی زانایانیان کردو لەلایەن بەڕێوەبەری رادیۆ و کارمەندانەوە بەگەرمی پێشوازی کران.
لە دانیشتنێکدا دوای بەسەرکردنەوەو پشکنینی بورج و ئەنتێن و ئامێرەکانی ڕادیۆ دەست خۆشیەکی گەرمیان ئاراستەی ستافی رادیۆ کرد، کە توانیویانە بە پێی رێنمایی و رێک و پێکیەوە کارەکان بەرێوە ببەن.
لەلایەن خۆیەوە مامۆستا تەیب زیارەتی بە مألپەری زانایانی راگەیاند: ئیمە بەتەواوی ڕەچاوی لایەنی یاسایی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەمان کردوەو خۆمان پاراستووە لەو شتانەی دەبێتە مایەی زیان گەیاندن لەڕێگەی شەپۆلەکانی رادیۆ، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام هەوڵمداوە خزمەتێکی جوان پێشکەش بکەین.