یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/02/2023 : 10:04:12
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 4ی2ی2023 ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆیی (دەنگی زانایان)ە، بە بۆنەوە راگەیاندنی یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(( إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ)) هود:88.


بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی زانایان) پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی سەرجەم بیسەران و هەوادارانی رادیۆکەمان دەکەین و سوپاس و دەستخۆشی زۆرمان بۆ هەموو ئەوانەی هاوکارو پشتیوان بوونە بۆ دەنگی زانایان، بەتایبەت ئەو پێشکەشکارو میوانانەی بە بەرنامەی نایاب و زانیاری جۆراوجۆر خزمەتیان پێشکەش کردووە.


ئەوەی مایەی شانازییە هەمیشە یەکێتی زانایان وەک نوێنەرایەتی راستەقینەی زانایانی ئایینی کوردستان، لە چوارچێوەی پەیامی میانڕەوی و هەستی ئایینی و نەتەوەیی، وە گرنگیدان بە پێکەوەژیان و سەقامگیری کۆمەڵگەو ئاشتی کۆمەڵایەتی خزمەتی کردووەو دەکات.


جارێکی تر لەم ساڵیادە رایدەگەیێنین بە گوڕو تینەوە لە چوارچێوەی شەریعەت و پەیامی رەسەنی زانایانی ئایینی، کە خۆی لە خزمەتی خواو خاک و خەڵک دەبینێتەوە، بەردەوام دەبین و هەمیشە بایەخ بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئایینی و بنەماکانی ئاشتی و بەها باڵاکانی کۆمەڵگەو هەستی ئاینپەروەری و نیشتمان دۆستی دەدەین.


تکامان وایە خوای گەورە لە پاداشتی ئەو ئەرکە بێ بەشمان نەکات و ئەوانەش شادومان بکات کە بیسەری بەردەوامی رادیۆکەمانن، جارێکی تر ئەم سالیادە پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین.


..... 


راگەیاندنی


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


4ی2ی2023