ئێوارەی دوێنێ 12ی2ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا سەید موسی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و شاندێکی یاوەریان چەند مامۆستایەکی ئایینی لەسنووری پارێزگای هەولێر بەسەرکردەوە.
سەردانەکە بۆ لای هەریەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا طاهيرو مامۆستا مەلا طيب بەحرکەیی و مامۆستا مەلا عبدالواحد بارەکی بوو، لەنزیکەوە هەواڵی تەندروستی بەرێزیانی پرسی و هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن و لەلایەن خۆشیانەوە مامۆستایانی ناوبراو سوپاسی سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی زانایانیان کرد.