چاڵاکی ئەمڕوێ ناوچەی چوار ی هەولێری یکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان (2023/2/16) پێنچ شەممە .
یــەکـــەم : دانیشتنی هەفتانەی ناوچەی چواری هەولێر بەڕێوە جو و جەند بابەتێکی گرنگی هەنۆکەیی باس کرا
دووەم : بەسەرکردنەوەی کەمپینی کۆ کردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەی باکور و ڕۆژ ئاوای کوردستان
ستافی ناوچەی چواری هەولێری یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەڕێز ملا رعـدنوری ئۆمەربلی کارگێڕی لقی هەولێری یەکێتی زانایان
کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان یان بەسەرکردەوە .
دەست خۆشیان لە ستافی کەمپین کرد و سوپاسی هەمو خێر خوازانی شاری هەولێر کرد بە هەمو پێکهاتەکان .
سـێـیـەم :سەردان و بەسەرکردنەوە
ستافی ناوچەی چواری هەولێری یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەڕێز ملا رعـدنوری ئۆمەربلی کارگێڕی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان .
بەمەبەستی دەست خۆشی سەردانی ( سەنتەری شامی بۆ چاو ) یان کرد ، لە ماوەی ڕابردوو هاوکاری زۆری هەژاران و مامۆستایانی ئایینی یان کردوە ،
بەم مەبەستە سوپاس و پێزانین یان گەیاندە هەریەکە لە بەڕێزکان ( کاک حاجی احمد سەماوە و کاک قاسم کریم گەردی)
دواتر بەڕێزان لە سەنتەری شامی سوپاسی یەکێتی زانایان و بە تایبەتی ناوچەی چواری هەولێری یەکێتی زانایان یان کرد لەبەرامبەر ئەو دیاریە گەورەیە ، وە ئامادە یی خۆیان دەربڕیوە کە هەمو کات ئەوەی هەژار و توانای مادیان خەراپبێ هاوکاری دەکەن ئەوەندەی لە توانایاندا هەبێ .
دانیشتنی هەفتانەی ناوچەی یەکی هەولێری یەکێتی زانایان بەڕێوە چوو
دانیشتنێکی برایانەی پڕ سودو قازانچ بۆ دوواڕۆژمان .....وەک ناوچەی یەک دەستی برایەتی و یارمەتیمان درێژ کردووە بۆ برایانمان لە سوریاو لە تورکیا کۆمەکیکی باشمان گەیاندۆتە شوێنی کۆمەک کۆکردنەوە لە لای پارکی شانەدەر بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە، هەر وەها وەک ناوچەی یەک کەمپینی یارمەتیدانی مادی و مەعنەویمان ڕاگەیاند بۆ مامۆستا مەلا کەیفی شاوێسی کە کچە خنچیلانەکەی بووە قوبانی و ماڵەکەشی سوتا.
چا کێ دەیەوێت بەژداربێت لەگەڵمان دەتوانێت یان سەدانی ئێمە یان ڕاستەوخۆ بچێتە خزمەتی مامۆستا خۆی.