یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/04/2023 : 21:04:56
قه‌باره‌ی فۆنت

لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان بەگشتی و کوردستانیان بەتایبەتی دەکات و هاوکات وەک هەستی بەرپرسیارێتی و پەرۆشی بۆ دۆخی ئێستای کوردستان داوایەکی ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانیش دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ) آل عمران: 103.


لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین تاعەت و رۆژوو و خواپەرستی هەموو لایەک قەبوڵ بێ و، ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلانی جیهان و گەلی کورد بە تایبەتی.


جەژن دەربڕینی شادی و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و لێبوردەیی و ئارامی و پتەکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و رێزگرتن و پاداشتە لەسەر ئەنجامدانی کارو کردەوەی خێرو خواپەرستی لە رەمەزاندا.


لەم سۆنگەوە بە پێویستی دەزانین بەناوی سەرجەم زانایانی ئایینی لە کوردستان داوا لەتەواوی لایەنە سیاسیەکان بکەین، کە جەژن بکەنە دەرفەتێکی گرنگ و موژدەبەخش بۆ راگەیاندنی ئاشتەوایی نیشتمانی و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و کۆتایی هێنان بەم دۆخە چەقبەستووە سیاسیەی دروست بووە، بۆ ئەوەی بێتاقەتی خەڵک لەم دۆخە کەمبکەنەوەو گرژییەکان نەهێڵن، لە چوارچێوەی بەهای نیشتمانی و نەتەوەیی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان بدەن، بەدڵنیاییەوە بەهێزبوون و سەرکەوتن لە یەکگرتن و تەبایی و سەقامگیری نێو ماڵی کوردایە، بە تەجرەبەش دەرکەوتووە ئەگەر کورد یەک بێت دەسکەوتی گەورە بەرهەم دێت، بەڵام لە ناکۆکی و پەرتەوازەیی هەنگاوەکان بەرەو پێش نابەن و شپرزەیی و چەقبەستوویی زیاد دەکەن و دواجار زیانی گەورە بەر کوردو کوردستان دەکەوێت.


لە کۆتاییدا بە پێویستی دەزانین سوپاسی تایبەتی تەواوی مامۆستایانی ئایینی بکەین، کە خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش کرد، هەروەها پێزانینی زۆرمان بۆ سەرجەم موسڵمانان و دام و دەزگا حکومیەکان بۆ رێزگرتن لە پیرۆزی ئەم مانگە، وە دەستخۆشی زۆریش بۆ خێرخوازان و دەزگا خێرییەکان، کە بە کۆمەک و یارمەتیدان خزمەتێکی زۆریان پێشکەش کردو زۆر ماڵی هەژاریان رووناک کردەوە.


جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمان ئاراستە هەموولایەک دەکەین و خوای گەورە مانگی رەمەزانی لەهەمووان قەبوڵ کرد بێت.


 


مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


20ی4ی2023