ئەمرۆ 15ی12ی2023 زانای ناوداری گەلەکەمان و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری سۆران و شاری هەولێر مامۆستا مەلا عبدالله قەڵاتی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالله قەڵاتی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانای هەڵکەوتووی گەلەکەمان و کەسایەتی ئایینپەروەرو نیشتمانپەروەرو مودەریس و خواناس و دیندارو خانەدان (مامۆستا مەلا عبدالله قەڵاتی)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای خوالێخۆشبوو کەسایەتیەکی هەڵکەوتوو دانا‌و زانا‌و کوردپەوەرو لە بنەماڵەیەکی دیندارو نیشتمانپەروەر خزمەتێکی گەورەی بە کورد‌و کوردستان بەتایبەت لەبواری ئایینی و نەتەوەیی پێشکەش کردووە، یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و لەناو ریزەکانی ئەم یەکێتیە دەورێکی باڵای هەبووەو ماوەی پتر لە 15 ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بووە، لەناو خەبات و شۆڕش و هەستی کوردایەتی سوارچاکێکی لێهاتووی گەلەکەمان و لەبواری پێگەیاندنی رۆڵەی کورد‌و تەدریس و حوجرەو مزگەوت و شرۆڤەی دەقەکان و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و پابەندی بە رێڕەوی گەورە زانایان درێغی نەکردووەو جێدەستی دیار‌و بەرچاوو بووە، هەموو ئاوات و توانای خۆی لەپێناو بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و قوڵکردنەوەی هەستی نیشتمانی و برەودان بە زانست و زانیاری و پاراستنی شکۆی دینداری و ئیسلامپەروەری خەرج کردووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و تەواوی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
15ی12ی2023