ئەمرۆ 25ی12ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری سلێمانی و شارەزوور مامۆستا مەلا شێخ حسێن پیرخدری كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا شێخ حسێن پیرخدری
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا و کەسایەتی ئایینپەروەرو نیشتمانپەروەر (مامۆستا مەلا شێخ حسێن پیرخدری)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای ناوبراو کەسێکی دڵسۆز‌و سادەو کۆمەڵایەتی و دیندارو هەڵکەوتوو بوو، لە بواری ئایینی و خزمەتی مزگەوت و پێگەیاندنی قوتابی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و زانست و تەدریس خزمەتێکی زۆری گەیاندووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
25ی12ی2023