یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام   
یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە پێناو خزمەتی چاکسازییەکان هەماهەنگی دەکەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/07/2024 : 13:49:13
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 29ی7ی2024 ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتیان کردو لەلایەن بەرێز ئیحسان عبدالرحمن بابان بەرێوەبەری گشتی و بەرێزان سفین محمد بەڕێوەبەری ژمێریاری و پەیام فتح الله رسول لێپرسراوی بەشی پلان و بەدواداچوون بەگەرمیەوە پیشوازی کران.


لەدیدارێكدا هەڵسەنگاندن بۆ دەرەنجامەكانی یەكەمین ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی و یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كراو، لەهەمان كاتدا باس لەچۆنیەتی بەرەو پێش بردنی پەیوەندیەكان و ئالیەت و میكانیزمەكانی چۆنیەتی بەردەوام بوونی ئەو هەماهەنگیەو ڕێككەوتنە هاوبەشە كرا لە داهاتوودا بەمەبەستی هۆشیار كردنەوەی سزادراون و شیاندنەوەیان و دووبارە گەڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا.


هەر لە دانیشتنەکەدا وێڕای تەئکید کردنەوە لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا، بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیک لێکتێگەیشتنێکی تازە ئیمزا بکرێت و چەندین هەنگاو لەپێناو پێشخستن و خزمەتی پتری چاکسازییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.