یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
وتاری هه‌ینی له‌ توركیا چۆن چۆنی ئاماده‌ ده‌كرێت..!؟؟
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/01/2016 : 23:51:00
قه‌باره‌ی فۆنت

ئا: مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی

سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی، كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی‌و حكومیه‌‌و سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی توركیایه‌‌و، له‌ دوانزه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێك دێت‌و پتر له‌ 80 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه‌، له‌ ئێستادا پرۆفیسۆر دكتۆر محمد كورماز سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ده‌كات‌و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌‌و له‌ هه‌موو پارێزگاكانی تریش باره‌گا‌و ئوفیسی تایبه‌ت به‌و دامه‌زراوه‌یه‌ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وان پێی ده‌ڵێن (موفتوله‌ر) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی فه‌توا، كه‌ سه‌رپه‌رشتی كاروباری ئایینی‌و ئیداره‌ی مزگه‌وت‌و وتاری هه‌ینی له‌و وڵاته‌ ده‌كات.

 

به‌ پێی ئاماری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ نزیكه‌ی 77 هه‌زار مزگه‌وت له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیا نوێژی هه‌ینیان تێدا ده‌كرێت، كه‌ زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته‌ شاره‌ گه‌وره‌كان‌و به‌ پێی ئاگاداری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ وتاریان تێدا ده‌خوێندرێته‌وه‌.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌و به‌دواداچوونه‌ شێوازی وتاری هه‌یینیه‌ له‌ وڵاتی توركیا، كه‌ به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ ته‌واوی توركیا یه‌ك وتار ده‌خوێندرێته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كاروباری ئایینی ئاراسته‌ی ته‌واوی وتاربێژان ده‌كرێت‌و، ئه‌وانیش رێك ده‌قه‌كه‌ بێ‌ زیادو كه‌م وه‌ك خۆی ده‌خوێننه‌وه‌.

 

جاریش هه‌بووه‌ ئه‌نجومه‌نی (موفتوله‌ر) واته‌ ده‌سته‌ی كاروباری ئایینی پارێزگایه‌كان رۆژانی پێنج شه‌م یان دوای نوێژی به‌یانی رۆژی هه‌ینی كۆده‌بنه‌وه‌‌و كۆده‌نگی له‌سه‌ر دیاری كردنی بابه‌تی وتاری هه‌یینی ده‌ده‌ن‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌نوسه‌وه‌‌و به‌سه‌ر وتاربێژان دابه‌ش ده‌كرێ‌، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ له‌ رێی سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی دراوه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئایینی شاره‌كان، به‌ڵام زیاتر قسه‌ له‌سه‌ر ده‌قی ئه‌و وتاره‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ لایه‌ن موفتی ولاته‌وه‌ نێردراوه‌.


به‌ڵام له‌كاتی نائاسایی‌و هه‌بوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌منی وڵات‌و شڵه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌بوونی ئه‌گه‌رو پێشهاتی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ناوخۆی وڵات، راسته‌وخۆ سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی وتاری هه‌ینی ده‌ست نیشان ده‌كا‌و، له‌رێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیه‌وه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وتاربێژان ده‌كرێ‌‌و، یه‌ك وتار له‌ته‌واوی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانی توركیا ده‌خوێندرێته‌وه‌.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتاره‌كان كات‌و ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی ره‌چاو كراوه‌، كه‌ هیچ وتارێك ناگاته‌ 15 ده‌قه‌، به‌ڵكو زیاتر له‌ نێوان 10 بۆ 12 ده‌قه‌یه‌.


به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه‌‌و نه‌ریتی شارێك بۆ شارێكی تر جیاوازه‌، یاخود به‌پێی وه‌رزه‌كانی ساڵ‌و هاتنی گه‌شتیاران بۆ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، ده‌سته‌ڵات دراوه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئایینی شێوازو ناوه‌رۆكی گونجاو بۆ وتاری هه‌ینی دیاری بكه‌ن، لێ‌ ئه‌وه‌ش كه‌م هه‌ست پێ‌ ده‌كرێ‌.


جگه‌ له‌وه‌ش له‌ توركیا ئایینی ترو نه‌ته‌وه‌ی تریش هه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌م دواییانه‌ ته‌نها زمانی توركی رێگه‌پێدراو بوو بۆ وتاری هه‌یینی.


لێ‌ له‌ ئازاری 2009 وه‌ به‌ پێی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو وه‌ك قایل كردنی به‌شێكی داخوازیه‌كانی كورد رێگه‌ درا وتاری هه‌ینی به‌ زمانی كوردی بخوێندرێته‌وه‌‌و بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌ مانگی ئاداری 2009 له‌ شاری ئامه‌د وتاری هه‌ینی به‌ زمانی كوردی له‌لایه‌ن وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دیاربه‌كر خوێندرایه‌وه‌.


به‌ گوته‌ی ئه‌وان: تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و وتاره‌ له‌وه‌دایه‌، كه‌ هه‌ستیارو په‌یوه‌ست‌و زانستی‌و گشتگیر نوسراوه‌ته‌وه‌‌و، ته‌ئكید له‌سه‌ر پرسه‌كانی یه‌كریزی‌و پابه‌ندی‌و یه‌كگرتن‌و ته‌بایی‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته‌وه‌‌و، یه‌ك ئیراده‌یی‌و پێشكه‌وتنی شارستانیه‌ت‌و هه‌ستی نیشتمانی‌و خه‌مخۆری وڵات‌و پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی‌و رێزگرتن‌و به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌و بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان‌و به‌رزی هه‌ستی دینداری‌و به‌ستنه‌وه‌ی رۆشنبیریه‌تی ئاینداری خه‌ڵكی ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری توركیا له‌خۆ ده‌گرێت..


مامۆستا ئه‌كره‌م ئایك به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ئایینی پارێزگاری بینگۆل له‌و باره‌وه‌ گوتی: ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ وڵاتی توركیا به‌ باش زانراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ‌ هه‌مووان پێوه‌ی پابه‌ند بن، ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ده‌وڵه‌ت یان سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی بۆچوونی خۆی فه‌رز ده‌كا یان ئازادی وتاربێژان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر سێ‌ هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ ئه‌م به‌رنامه‌ دانراوه‌:


یه‌كه‌م: ره‌چاوكردنی بارودۆخی وڵات له‌رووی ئه‌منی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دینداریه‌وه‌.


دووه‌م: گه‌یاندنی یه‌ك په‌یام به‌ ته‌واوی ئاماده‌بووانی نوێژی هه‌ینی له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا.


سێیه‌م: بۆ رێگری له‌ وتاری لاوازو لارێ‌‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌وزا‌و تێكگیران.


ئه‌و وتیشی: وتاربێژان له‌و رێچكه‌یه‌ لاناده‌ن، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ‌ شارو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ‌ بارودۆخ رێگه‌ دراوه‌ شتی تری پێویستی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌خوێننه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن موفتی وڵاته‌وه‌ ئاراسته‌یان ده‌كرێت.


مامۆستا عه‌لائه‌دین ئه‌رك پێش نوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی له‌ر له‌ پارێزگای بینگۆل: ئه‌و مه‌رجانه‌ی شه‌رع باسی كردووه‌ له‌وتاری هه‌ینی بێنه‌جێ‌ ئێمه‌ خۆمان دایده‌رێژین، به‌ڵام ناوه‌رۆكه‌كه‌ی زیاتر ئه‌و بابه‌ته‌یه‌، كه‌ له‌لایه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی‌و موفتی گه‌وره‌ی وڵاته‌وه‌ ده‌نوسرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌ك گوتاری‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌ك رۆشنبیری ئایینی كارێكی باشه‌.


هۆجا حه‌سه‌ن ئیمیر پێش نوێژو وتار خوێنی مزگه‌وتی كارشی یاكایه‌، له‌و باره‌وه‌ گوتی: ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ ئێمه‌ی وتاربێژان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگری له‌هه‌ر جۆره‌ ئاڵۆزی‌و به‌ریه‌ككه‌وتن‌و تێكگیرانێك ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی له‌و وتاره‌ دایه‌ بۆ ته‌واوی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی خه‌ڵكی ئێره‌ باش‌و به‌جێیه‌، له‌هه‌مان كات تێكڕای وتاربێژان به‌ یه‌ك ئاراسته‌‌و به‌یه‌ك په‌یام روو له‌ میلله‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كا یه‌كگرتن‌و ته‌بایی‌و هاوهه‌ماهه‌نگی هه‌بێت.


دكتۆر ئیبراهیم ئۆزده‌میر كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كاری وتاربێژ كردووه‌‌و زیاتر له‌ پێنج ساڵیش موفتی قه‌زای سۆلهان بووه‌، له‌ ئێستاشدا مامۆستای زانكۆیه‌ له‌و باره‌وه‌ گوتی: به‌لای منه‌وه‌ كه‌م‌و كوڕی‌و لاوازیه‌ك له‌ وتاری هه‌یینی هه‌یه‌، به‌شێكی زۆری وتاربێژان عه‌ره‌بی نازانن، بۆیه‌ توانای دارشتنی وتارێكی هاوچه‌رخیان نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی وتار ده‌نوسێته‌وه‌‌و له‌رێی ئیمێله‌وه‌ بۆ ته‌واوی وتاربێژان ده‌نێردرێت.


به‌ كورتیه‌كه‌ی ئێستا له‌ توركیا:


یه‌كه‌م: یه‌ك وتار له‌ ته‌واوی مزگه‌وته‌كان ده‌خوێندرێته‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی كاروباری ئایینی (موفتی وڵات) ده‌نوسرێته‌وه‌‌و له‌ رێی ئیمێله‌وه‌ بۆ ته‌واوی وتاربێژان ده‌نێردرێت.


دووه‌م: ده‌بێ‌ هه‌موو وتاربێژان پابه‌ند بن به‌و وتاره‌و نابێ‌ پێچه‌وانه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌ وتار بده‌ن.


سێیه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ر وتاربێژێك بیه‌وێ‌ خۆی وتار بنوسێته‌وه‌ ده‌بێ‌ پرس به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئایینی شاره‌كه‌ی بكاو ره‌زامه‌ندی ئه‌وانی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت.