یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی رێککەوتنێک بۆ خزمەتی چاکسازییەکان واژۆ دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   بەسەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بە ئامانجی دانانی چەند بەرنامەو هەنگاوێکی ئایین و پیشەیی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی مەزاری بارزان دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   زاخۆ: كومبون دگه‌ل سه‌رجه‌م  ماموستايێن ئايينى ل سنورى ئيدارا سه‌ربه‌خويا زاخو هاته‌كرن    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عبدالغفور بەرواری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی  یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات    *****    *****   بەرهەمی نوێ    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات   
سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/07/2020 : 11:59:15
قه‌باره‌ی فۆنت

ئیدریس وه‌سفى جه‌وهه‌ر گه‌نجێكى ١٨ ساڵانه‌و ماوه‌ى شەش ساڵه‌ سەرقاڵی ئەزبەرکردنی قورئانی پیرۆزە، ‎ئه‌مرۆ دواجار رایگه‌یاندووه‌ کە تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە (حدیث الصحیح) ئەزبەرکردووە‌.


ئیدرس وەسفی کە کوڕی پێشمەرگەیەکی شەهیدە جگە لە خۆی براو برازایەکی تریشی لە زگماکیەوە نابینان، بە ماڵپەری کوردستان تیڤی راگەیاند: من لە بنەماڵەیەکی ئاینین لەدایک بوومە باپیرم مامۆستای ئاینیە وە ده‌نگ و ته‌لاوه‌كانى قۆرئان خوێنانى وه‌ك عه‌بدوالباست عه‌بدولسه‌مه‌د و محه‌مه‌د سدیق مه‌نشاوی کاریگەر بوون بەسەرمەوە هه‌ربۆیه‌ خولیاى ئه‌وه‌م لادروست بوو كه‌ له‌گه‌ڵ گوێگرتن له‌و ده‌نگانه‌ قورئان له‌به‌ر بكه‌م .


هه‌روه‌ها ده‌لێت: بۆ لەبەر کردنی قورئان سودم لە تەکنەلۆژیا وەردەگرت رۆژانە چەند ئایەتێکم بە دەنگی مامۆستای ئاینی گوندەکەمان لە مۆبایلەکەم تۆمار دەکرد دواتر لە رێگای گوێ لێگرتن و دووبارەکردنەوەی بەردەوام لەبەرم کرد تا توانیم بۆ ماوەی شەش ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرمودە لەبەر بکەم.


ئیدریس وەسفی گوتیشی سوپاس بۆ خوا لە رێگای هەوڵەکانی خۆم و هاوکاریەکانی مامۆستا موسلیح ئەحمەد و خێزانەکەم توانیم ئەو ئاواتەم بهێنمە دی کە شەش ساڵ بەر لە ئەمڕۆ هەنگاوم بۆی ناو ئەمڕۆ لەو پەڕی دڵخۆشی رایدەگەیێنم کە تەواوی قورئانی پیرۆزم بەڕوانی لەبەرکردووە.


‎ئیدریس وه‌سفى جه‌وهه‌ر لە ٩/٦/٢٠٠٢ لە ‌ گوندى سرێشمه‌ى سه‌ربه‌ ناحیه‌ى خه‌لیفان- سۆران لە دایک بووە لە ساڵی ٢٠٠٩ باوکی شەهید دەبێت و جگە لە خۆی برا و برازایەکی تری لە زگماکی نابینان. سەرچاوە: ماڵپەری كوردستان تيڤی