یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت   
بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆنفرانسی (کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە)یە بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/06/2023 : 14:45:41
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 18ی6ی2023 بە ئامادەبوونی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئامادەبوونی بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیرو پەرلەمانتارو کونسولی وڵاتان و نوێنەری ئایینەکان و مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانکۆو کەسایەتی و رۆشنبیرو ئەکادیمست، لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی وتاری رق و کینە، لە هەولێر کۆنفرانسی (کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە) کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان سازیکردبوو بەرێوە چوو.


سەرەتا د. پستیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی پێشکەش کردو باسی لە گرنگی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری کردو هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی ئەوقافی لەبارەی قوڵکردنەوەی گوتاری ئاشتی و پاراستنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە خستە روو.


پاشان رێزدار مەسرور بارزانی وتەیەکی پێشکەش کردو چەندین تەوەرێکی باس کردو لە بەشێکی قسەکانی گوتی: ئێمە هەمیشە ئەم کولتوورە جوانە دەپارێزین و وتاری ئێمە وتاری خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتنی بەرامبەر و یەکسانی و دادپەروەری دەبێت. ئێمە رێگەنادەین هیچ هزرێکی کینە و تووندوتیژی هاوردەی نێو هەرێم بکرێت. هەروەها گوتی: ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە کولتوورێکی وامان هەیە و بە هەموومان دەبێت هەوڵ بدەین پەرە بە هزر و گیانی پێکەوە ژیان بدەین.


سەرۆکی حکومەتی هەرێم گوتیشی: هەرچەندە هەرێمی کوردستان ئەو ناوەند و لانکەیە بووە کە هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزایەک تێیدا هەستیان بە ئارامی و ئاسوودەیی کردووە، بەڵام بەداخەوە هەمیشە ئەم دوورگە ئارامە، کەوتووەتە بەر هێرشی هزری دوژمنکارانە، هەمیشە هەوڵدراوە ئەم کولتووری پێکەوەژیانەی هەرێم بشێوێندرێت و تەنانەت هەوڵی سڕینەوە و جینۆسایدی نەتەوە و ئایینەکانی ناو کوردستان دراوە.


دواترو لە پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسەکە کە تایبەت بوو بە پەیام و گفتوگۆی سەرکردە ئایینیەکان لە قوڵکردنەوەی پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری، بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان پەیامی ئایینی ئیسلامی سەبارەت بە نەهێشتی گوتاری رقەبەری خستە ڕوو، ئاماژەی بەوە کرد، کە ئایینی ئیسلام پەیامی ئاشتی هەڵگرتووەو قەت لەگەڵ وتاری رق و کینە نیەو ئەوەشی پەیامی رقەکاری بڵاو بکاتەوە ئیسلام لێی بەرییە، خوای گەورە لە قورئان باسی بنەمای مرۆڤبوون دەکات و دەفەرموی: (وقولوا للناس حسنا) کەواتە  پەیامی ئیسلام دوورە لە توندی و رەتکردنەوە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی: پەیمانی مەدینە کە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت سەرپەرشتی دەکرد، بنەمای مرۆڤبوون و هاوڵاتیبوونی رەچاو کردووە، ئەمەش بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە گوتاری رق و کینەو پاراستنی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان.


هەروەها گوتیشی: ئەرکی هەموو دامەزراوە ئایینیەکانە ئەو پەیامە جوانەی ئیسلام بۆ کۆمەڵگە شیبکەینەوەو هەوڵ بدەین بە هەموو شێوەیەک پێکەوەژیانی ئاشتیانە بپارێزین. ئاماژەی بەوەشدا کە مەلای کورد بە درێژایی مێژوو دژی بیری توندڕەوی بووە، بە رووبەرووبوونەوەی بیری توندڕەوی تواندرایە گوتاری کەراهیەت لە کوردستان نەمێنێت.